مادده‌ی هه‌شته‌م: مه‌رجه‌كانی وه‌رگرتنی پێشمه‌رگه‌ی خۆبه‌خش ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن: یه‌كه‌م: ده‌بێ له هاوواَتیانی هه‌رێمی كوردستان بێت. دووه‌م: ته‌مه‌نی له (18) ساڵ كه‌متر نه‌بێ. سێیه‌م: ته‌مه‌نی له (25) ساڵ زیاتر نه‌بێت بۆ سنفه فه‌نیه‌كانء له (30) ســـاڵیش تێپه‌ڕ نه‌كات بۆ سنفه‌كانی تر. چواره‌م: خووره‌وشتێكی به‌رزو ناوبانگی باشیهه‌بێتء به‌هیچ تاوانێك یان كه‌تنێكی ئابڕوبه‌ر سزا نه‌درابێت. پێنجه‌م: ساڵی شه‌شه‌می له قۆناغی خوێندنی بنه‌ڕه‌تی ته‌واو كردبێت.