مادده‌ی یه‌كه‌م: یه‌كه‌م : هه‌رێم : هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق. دووه‌م : فه‌رمانده‌ی گشتی : فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی زێڕه‌ڤانی هه‌رێم. سێیه‌م : حكومه‌تی هه‌رێم : حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان. چواره‌م : فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه (زێره‌ڤانی هه‌رێم): ده‌سته‌ڵاتی باڵای پێكهاته‌كانی هێزه چه‌كداره‌كانی كوردستانه. پێنجه‌م : هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان (زێره‌ڤانی هه‌رێم): بریتی یه له هه‌موو پێكهاته‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان هه‌ر له سه‌ربازه‌وه تاكو ده‌گاته به‌رزترین پله‌ی سه‌ربازی. شه‌شه‌م : وه‌زاره‌ت : وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان. حه‌وته‌م : وه‌زیر : وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان. هه‌شته‌م : شۆڕش : قوناغێكه له بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستان كه له 11ی ئه‌یلوولی 1961ه‌وه ده‌ست پیده‌كات. نۆیه‌م : پێشمه‌رگه (زێڕه‌ڤانی هه‌رێم): ئه‌و كه‌سه‌یه به‌شداریی له شۆڕشی رزگاریخوازی كوردستاندا كردبێ بۆ به‌دیهێنانی مافه دیموكراتی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی گه‌لی كوردستان و یاخود بچێته پالأ ریزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه (زێڕه‌ڤانی هه‌رێم). ده‌یه‌م : خانه‌نشین : ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه كه به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه مافی خانه‌نشینی هه‌یه. یازدهم : مووچه‌ی خانه‌نشینی : ئه‌و مووچه‌یه‌یه كه به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه له كاتی خانه‌نشینی بۆ پێشمه‌رگه خه‌رج ده‌كرێت. dوازده‌م : مووچه : مووچه‌ی بنه‌ڕه‌تی دوا مانگ كه پێشمه‌رگه‌ی به‌رده‌وام له خزمه‌ت به پێی پله و پایه‌كه‌ی وه‌ری ده‌گرێت . سێزده‌م : مووچه‌ی ته‌واو : مووچه به ده‌رماڵه‌وه. چوارده‌م : مافی خانه‌نشینی : ئه‌و مافانه‌یه كه خانه‌نشین كرا‌و یا میراتگرانی ده‌یان كه‌وی. پازده‌م : خزمه‌تی خانه‌نشینی: خزمه‌تی پێشمه‌رگه یاخود هه‌ر خزمه‌تێكی تر كه ده‌شێ بخرێته سه‌ری بۆ مه‌به‌ستی خانه‌نشین كردن، ئه‌مه‌ش به پێی بڕیارێكی تایبه‌تی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی زێره‌ڤانی ده‌بێ. شازده‌م : خزمه‌تی پێشمه‌رگه : ئه‌و ماوه‌یه‌یه كه پێشمه‌رگه به‌كرده‌نی له ریزه‌كانی شۆڕش به‌سه‌ری بردبێ و ئه‌و خزمه‌ته‌ی له دوای شۆڕشدا له پێكهاته‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یباته سه‌ر. حه‌ڤده‌م : پاشه‌نشین : میراتگری پێشمه‌رگه‌ی خانه‌نشینه به پێی حوكمه‌كانی (یاسای باری كه‌سیه‌تی). هه‌ژده‌م : شایسته : ئه‌و كه‌سه‌یه كه شایسته‌ی مووچه‌ی خانه‌نشینیه دوای كۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ی خانه‌نشین. نۆزده‌م : بێ سه‌روشوێن : ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌كه به هۆی ئه‌ركی پێشمه‌رگایه‌تی بێ سه‌روشوێن بووه و چاره‌نووسی دیار نییه. بیسته‌م : دیل : ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌كه به دیل ده‌گیرێت له لایه‌ن لایه‌نێكی ده‌ره‌كی یاخود هه‌ر لایه‌نێكی دیكه‌ی دوژمن له كاتی به‌جێگه‌یاندنی خزمه‌ت یا خود له پێناوی دا. بیست ویه‌كه‌م: ده‌ستبه به سه‌ركراو: ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌یه كه له لایه‌ن لایه‌نێكی ده‌ره‌كی یان تیرورستی به هۆی خزمه‌ت یان له پێناوی دا ده‌ستبه سه‌ر ده‌كرێ.