مادده‌ی حه‌وته‌م: مادده‌ی(نۆیه‌م) له یاسایه‌كه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و ئه‌مه‌ی دادێ جێی ده‌گرێته‌وه: مادده‌ی نۆیه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌و ده‌نگانه‌ی لیست به‌ده‌ستیان ده‌هێنێت به‌سه‌ر كاندیدانی لیستدا دابه‌ش ده‌كرێن كه له بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م) له مادده‌ی(هه‌شته‌م)ی سه‌ره‌وه‌ی یاسایه‌كه‌دا هاتووه. دووه‌م: مه‌رجه بۆ گه‌یشتنی لیستی تاك به كورسییه‌ك به‌لای كه‌مه‌وه بگاته دابه‌شی هه‌ڵبژاردن. سێیه‌م: كورسیی به‌تاڵ له كاتی هه‌بوونیدا به سه‌ر لیسته‌كانی به‌شداردا دابه‌ش ده‌كرێن به په‌یڕه‌و كردنی ماوه‌ی هه‌ره به‌هێز. چواره‌م: له كاتی یه‌كسان بوونی ژماره‌ی ده‌نگی كاندیدانی سه‌ركه‌وتوو له یه‌ك لیستدا، په‌نا بۆ تیروپشك ده‌بردرێت به مه‌رجێك كار له رێژه‌ی نوێنه‌رایه‌تیی ژنان / ئافره‌تان نه‌كات.