یاسای ژماره‌ (3)ی ساڵی 1996 ـ یاسای دووه‌م هه‌مواركردنی قانوونی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ـ ژماره‌ (3)ی ساڵی 1992

ku-IQ

یاسای ژماره‌ (3)ی ساڵی 1996 ـ یاسای دووه‌م هه‌مواركردنی قانوونی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ـ ژماره‌ (3)ی ساڵی 1992 881721

4 یاسای ژماره‌ (3)ی ساڵی 1996 ـ یاسای دووه‌م هه‌مواركردنی قانوونی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ـ ژماره‌ (3)ی ساڵی 1992

یاسای ژماره‌ (3)ی ساڵی 1996 ـ یاسای دووه‌م

هه‌مواركردنی قانوونی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی

هه‌رێمی كوردستان ـ ژماره‌ (3)ی ساڵی 1992

به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ناوی گه‌له‌وه‌

ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق

ژماره‌ی بڕیار: 4

مێژووی بڕیار:23/9/1996

بڕیار

به‌ پێی حوكمه‌كانی مادده‌ (53 و 56) له‌ یاسای ژماره‌ (1) ساڵی 1992 و له‌سه‌ر پێشنیازی ژماره‌ی یاسایی له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق، ئه‌نجوومه‌ن له‌ دانیشتنی ڕۆژی 23/9/1996 دا بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:

یاسای ژماره‌ (3)ی ساڵی 1996 ـ یاسای دووه‌م هه‌مواركردنی قانوونی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ـ ژماره‌ (3)ی ساڵی 1992

مادده‌ی یه‌كه‌م:

مادده‌ (2)ی یاسای ژماره‌ (3)ی ساڵی 1994 كه‌ به‌ بڕیاری ژماره‌ (35) له‌ 14/12/1994 ده‌رچووه‌ لاده‌برێت و بڕگه‌ی (4) له‌ مادده‌ (9)ی قانونی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ژماره‌ (3)ی ساڵی 1992 ده‌بێته‌ بڕگه‌ (أ) له‌ هه‌مان مادده‌دا و بڕگه‌(ب)ی مادده‌كه‌ وه‌كو خواره‌وه‌ ده‌بێت:

ب/ده‌كرێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق چه‌ند وه‌زیرێكی هه‌رێمی تێدا بێ.

مادده‌ی سێیه‌م:

پێویسته‌ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ئه‌م یاسایه‌ جێ به‌جێ بكات.

مادده‌ی چواره‌م:

ئه‌م یاسایه‌ له‌ رۆژی ده‌رچوونیه‌وه‌ جێ به‌جێ ده‌كرێت و له‌ رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاوده‌كرێته‌وه‌.

                                                                         جوهر نامق سالم

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق

الهوامش
  1. تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
  2. تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة