یاسای ژماره‌ (2)ی ساڵی 2001 یاسای وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤ له‌ هه‌رێمی كوردستانی عێراقیدا

ku-IQ

یاسای ژماره‌ (2)ی ساڵی 2001 یاسای وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤ له‌ هه‌رێمی كوردستانی عێراقیدا 877969

8 یاسای ژماره‌ (2)ی ساڵی 2001 یاسای وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤ له‌ هه‌رێمی كوردستانی عێراقیدا

 

یاسای وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤ له‌ هه‌رێمی كوردستانی عێراقیدا

به‌ ناوی خوای گەورەو میهره‌بان

به‌ ناوی گه‌لەوە

ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق

ژماره‌ ده‌رهێنان: 2 

رۆژی ده‌رهێنان 3:/4/2001

    پشت به‌ حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1)ی له‌ مادده‌ی (56) و مادده‌ی (53) له‌ یاسای ژماره‌ (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1992) و له‌سه‌ر داواكاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وئه‌و یاساكارییه‌ش كه‌ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له‌ دانیشتنی ژماره‌ (10) ی ساڵی 1997 پێمان دراوه‌، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌مان دا:

یاسای ژماره‌ (2)ی ساڵی 2001 یاسای وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤ له‌ هه‌رێمی كوردستانی عێراقیدا

مادده‌ی یه‌كه‌م:

مه‌به‌ست له‌م ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه‌ ماناكنی بەرامبەریانه‌:

هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی- عێراق.

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان.

وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤ.

به‌ڵگه‌نامه‌كانی مافی مرۆڤ: جارنامه‌ی جیهانیی مافی مرۆڤ و هه‌ردوو په‌یمانه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و پرۆتۆكۆله‌ پاشبه‌نده‌كانی و به‌ڵگه‌نامه‌ و رێككه‌وتنامه‌كانی دیكه‌ش كه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ مافی مرۆڤه‌وه‌ هه‌یه‌ و له‌گه‌ڵ دابو ده‌ستوور و مه‌بادیئی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستاندا ده‌لوێ و ده‌گونجێ.

مادده‌ی دووه‌م:

ئه‌م وه‌زاره‌ته‌ وه‌دیهێنانی ئه‌م ئامانج و ئه‌رك و فرمانانه‌ ده‌گرێته‌ ئه‌ستۆ.

  1. راوێژ و رای خۆی ده‌رباره‌ی مافی مرۆڤ و ده‌خاته‌ به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و هه‌موو لایه‌نه‌ ره‌سمی و غه‌یره‌ ره‌سمییه‌كانی هه‌رێم.
  2. بڵاوكردنه‌وه‌ی رۆشنبیری تایبه‌ت به‌ مافی مرۆڤ و وه‌ئاگاهێنان و چاوكردنه‌وه‌ی هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان له‌م رووه‌وه‌، هه‌روه‌ها، كۆشش كردن له‌ پێناو چه‌سپاندن و ریشاژۆكردنی ماناكانی لێبوورده‌یی و هاوكاری كۆمه‌ڵایه‌تی و دابوده‌ستوور و دروشمی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیدا.
  3. له‌به‌ر رۆشنایی به‌ڵگه‌نامه‌كانی مافی مه‌ده‌نی سیاسی و ئابووری و كه‌مه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیری مرۆڤ وبەلگەنامەو رێكه‌وتننامه‌ی دیكه‌ش كه‌ پێوه‌ندیان به‌ مافی مرۆژه‌وه‌ هه‌یه‌ و له‌گه‌ڵ دروشم و دابوده‌ستووری كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستاندا له‌ باره‌وه‌ ده‌گونجێ، دراسه‌تنامه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌وری له‌ مه‌ر چۆنێتی چاكتر كردنی هه‌ڵومه‌رجی مافی مرۆڤ و چۆنێتی به‌هێز كردن و رێزدار كردنی یه‌وه‌ ئاماده‌ ده‌كات.
  4. موراقه‌به‌ی هه‌موو یاسكارییه‌كی نیشتمانی ده‌كا تا دڵنیا بێ له‌وه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تاكانی مافی مرۆڤ و ئازادییه‌ بنیچه‌كانیدا له‌ باربن.
  5. هه‌ڵسه‌نگاندنی ره‌فتاری دام و ده‌زگا ره‌سمی و غه‌یره‌ ره‌سمییه‌كانی بۆ ئه‌وه‌ی بزانێ تا چه‌ند ئیلتیزامیان به‌ حوكمه‌كانی به‌ڵگه‌نامه‌گه‌لی تایبه‌ت به‌ مافی مرۆڤه‌وه‌ کردووه‌، له‌و رووه‌وه‌ راپۆرت بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێشكه‌ش ده‌كات.  
  6. سه‌ردان و پشكنینی به‌نزینخانه‌ و جیگاكانی ده‌ستبه‌سه‌ر و گیراوه‌كان به‌ شێوه‌یه‌كی ده‌وری و ئاماده‌ كردنی راپۆرت له‌ باره‌ی بارودۆخی به‌ندی و گیرا وو ده‌ستبه‌سه‌ره‌كانه‌وه‌.
  7. هاوكۆمه‌كی له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی خه‌مخۆرری مافی مرۆڤ و حزبگه‌لی سیاسی و كۆمه‌ڵه‌ی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و هزری و هه‌موو هاوڵاتیانیش له‌ هه‌رێمدا، به‌ جۆرێكی ئه‌وتۆ كه‌ به‌ سه‌لامه‌تی رێكه‌وتننامه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و، یاساكارییه‌كانی تایبه‌ت به‌ مافی مرۆڤ له‌ هه‌رێمدا مسۆگه‌ر بكرێ.
  8. به‌ هاوكۆمه‌كی و به‌ تەگبیر له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌ نێو ده‌وڵه‌تیه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندی داره‌كاندا و له‌ بواری مافی مرۆڤدا ده‌كه‌وێته‌ چالاكی و ئه‌و پێشێلكاری و ره‌فتاره‌ نامرۆڤاییانه‌ش ده‌خاته‌ روو كه‌ ده‌رهه‌ق به‌ گه‌لی كوردستان به‌رپا ده‌كرێ.
  9. له‌مه‌ر حه‌قیقه‌تی بارودۆخی مافی مرۆڤ و بزاڤی وه‌زاره‌ته‌كه‌ش، له‌م رووه‌وه‌، ساڵانه‌ راپۆرت ئاماده‌ ده‌كا و پێشكه‌ش به‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی- عێراقی ده‌كات.

مادده‌ی سێیه‌م:

وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته‌كه‌و، به‌رپرسی وەبەرخستنی سیاسه‌تەکەیەتی وبەرپرسی سەرپه‌رشتی و ریقابه‌ كردنی لایه‌نی وە به‌كارخستنی ریكه‌وتننامه‌ نێوده‌وڵه‌تی و یاساكارییه‌ ناوخۆییه‌كانیشه‌وه‌، هه‌ر بڕیار و فه‌رمان و رێنماییه‌كیش پێوه‌ندی به‌ ئه‌رك و فرمان و پێكهاته‌ و پسپۆرایه‌تی و كاروباری دیكه‌ی وه‌زارته‌كه‌وه‌ هه‌یه‌، هه‌مووی، له‌ لایه‌ن خۆیه‌وه‌ ده‌رده‌چێ.

مادده‌ی چواره‌م:

پێكهێنه‌ره‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌:

پێكهێنه‌ره‌كانی ئه‌مانه‌ن:

  1. مه‌كته‌بی وه‌زیر.
  2.  به‌رێوه‌به‌ریی گشتی دیوان.

    3-  به‌رێوه‌به‌ریی گشتی كاروباری مافی مرۆڤ.

    4-راوێژكاران: ده‌بێ له‌ پێنج كه‌س زیاتر نه‌بن.

مادده‌ی پێنجه‌م:

پێكهێنه‌ره‌كانی ئه‌م وه‌زاره‌ته‌ به‌ ئاودامانی به‌ پێرۆ دیار ده‌كرێن.

مادده‌ی شه‌شه‌م: 

هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ بێت كاری پێ ناكرێ.

مادده‌ی حه‌وته‌م:

پێویسته‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ بخه‌نه‌كار

مادده‌ی هه‌شته‌م:

ئه‌م یاسایه‌، له‌ رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له‌ (وه‌قایعی كوردستان)دا، ده‌خرێته‌ به‌ركار.

                                                                            

                                                                  د. رۆژ نوری شاوه‌یس

                                                 سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق

((هۆكاره‌ پێویستیەکان))

له‌به‌ر ئه‌و چه‌وسانه‌وه‌ سیاسی و ئابووری و رۆشنبیرییه‌ی كه‌ گه‌لی كوردستان پێوه‌ی ده‌ناڵێ و له‌به‌ر بێ به‌شی و هه‌ناسه‌ ساردیی له‌و مافه‌ بنیچەییانەی كه‌ به‌ڵگه‌نامه‌گه‌لی نێو ده‌وڵه‌تی ئیقراری كردووه‌، ئه‌و هه‌ڵپه‌ و هه‌ڵمه‌ته‌ سه‌ركوتكار و جینۆسایده‌ی كه‌ دووچاری بووه‌، ئینجا له‌به‌ر ئه‌و هه‌ڵومه‌رجه‌ سنگ فراوانیه‌ش كه ‌له‌سێبه‌رو سایه‌ی ئه‌زموونی فیدرالیزمی كوردستاندا بۆ مافی مرۆڤ و نرخ و پله‌ و پایه‌ی شارستانی و بنیادنانی هزرو مانای سه‌ربه‌ستی و ئازادی مرۆڤ و وه‌دیهێنانی مافه‌كانیدا ره‌خساوه‌و بۆ ئه‌وه‌ش كه‌ بتوانێ به‌بێ ترس و دلەڕاوکێ داوای ئەو مافانەی بکاو لە پێناوی بەهێزکردن وگه‌شه‌پێدانی ره‌فتاری دیموكراسیدا، به‌ زه‌روور زانرا كه‌ ئامرازی بۆ رێكخستن و وه‌دیهێنانی ئه‌و مافانه‌ بێته‌كایه‌وه‌، ئه‌مه‌ش پێویستی به‌ وه‌كرد كه‌ وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤ دابنرێ. له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌م یاسایە یاساكاری كرا.

الهوامش
  1. تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
  2. تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة