یاسای ژماره‌( 6 ) ی ساڵی 2006 یاسای كارپێكردنه‌وه‌ به‌ مادده‌كانی ده‌روازه‌ی دووه‌م له‌ یاسای بنچینه‌كانی دادگاییكردنی سزایی

ku-IQ

یاسای ژماره‌( 6 ) ی ساڵی 2006 یاسای كارپێكردنه‌وه‌ به‌ مادده‌كانی ده‌روازه‌ی دووه‌م له‌ یاسای بنچینه‌كانی دادگاییكردنی سزایی 839056

٤ یاسای ژماره‌( 6 ) ی ساڵی 2006 یاسای كارپێكردنه‌وه‌ به‌ مادده‌كانی ده‌روازه‌ی دووه‌م له‌ یاسای بنچینه‌كانی دادگاییكردنی سزایی

به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان

به‌ناوی گه‌له‌وه‌

ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان-عیراق

پشــت به‌ حوكمی بڕگه‌ (1)ی مادده‌ی (56) له‌ یاســای ژماره‌ (1)ی سـاڵی (1992) هه‌مواركراوو، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاســایی له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نیشـــتمانیی كوردستان- عیراق، ئه‌نجومه‌ن له‌ دانیشتنی ژماره‌ (4) رۆژی(11/9/2006)یدا بڕیاری به‌ یاساكاری كردنی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ی دا:

یاسای ژماره‌( 6 ) ی ساڵی 2006 یاسای كارپێكردنه‌وه‌ به‌ مادده‌كانی ده‌روازه‌ی دووه‌م له‌ یاسای بنچینه‌كانی دادگاییكردنی سزایی

مادده‌ی یه‌كه‌م: 

مادده‌ی یازده‌می یاسـایی ژماره‌ (22)ی ساڵی 2003ی ئه‌نجومه‌نی نیشــتمانیی كوردســتان ـ عیراق پووچه‌ڵ ده‌كرێته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ راگرتنی كارپێكردن به‌ ماده‌كانی (285 هه‌تا 293)ی ده‌روازه‌ی دووه‌می یاسای بنچینه‌كانی دادگاییكردنی سزایی ژماره‌ (23)ی ساڵی 1971 له‌ هه‌رێمی كوردستان و كار به‌ حوكمه‌كانی ده‌كرێته‌وه‌.

مادده‌ی دووه‌م:

زاره‌وه‌ی (سه‌رۆكی هه‌رێم) شوێنی زاراوه‌ی (سه‌رۆكی كۆمار) و زاراوه‌ی (فه‌رمانی هه‌رێمی) شوێنی (فه‌رمانی كۆماری) ده‌گرنه‌وه‌ له‌ هه‌ر شوێنێك له‌ ده‌روازه‌ی دووه‌می یاسای ناوبراو هاتبن، بۆ ئه‌وه‌ی حوكمه‌كانی له‌ هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ بكرێت.

ماده‌ی سێیه‌م:

 كار به‌ هیچ ده‌قێك ناكرێـت كه‌ پێچه‌وانه‌ بێت له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌.

مادده‌ی چواره‌م:

ئه‌م یاسایه‌ له‌ رۆژی ده‌رچوونیه‌وه‌ كاری پێده‌كرێت وله‌ رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائیعی كوردستان) بڵاو ده‌كرێته‌وه‌.

 عه‌دنان ره‌شاد موفتی

 سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی

             كوردستان - عیراق

هۆی دانانی

له‌به‌ر نه‌مانی ئه‌و هۆیانه‌ی له‌ كاتی خۆی پێویستیان كرد كه‌ جێبه‌جێكردنی سزای له‌ناوبردن (اعدام) له‌ هه‌رێمی كوردستان رابگیرێت به‌پێی ماده‌ (11)ی یاسای ژماره‌ 22/ی ساڵی 2003 كه‌ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رچووه‌ به‌ پێی یاسای ژماره‌ (1) ی ساڵی 2005 ی هه‌مواركراو كه‌ ده‌سه‌ڵات به‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌دات حوكمی (اعدام) په‌سند بكات یان كه‌می بكاته‌وه‌ و بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بڕیار و حوكمه‌ دادوه‌ریانه‌ی كه‌ له‌ دادگاكان ده‌رچوونه‌ و پله‌ی كۆتاییان به‌ده‌ست هێناوه‌ به‌ هۆی په‌سند كردنیان له‌لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه‌ (تمییز) بۆیه‌، ئه‌م یاسایه‌ داندرا.

الهوامش
  1. تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
  2. تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة