یاسای ژماره‌ (9)ی ساڵی (2001) یاسای له‌كارخستنی بڕگه‌ (2)ی مادده‌ی (377) له‌ یاسای سزاكانی ژماره‌ (111)ی هه‌مواركراوی ساڵی 1969

ku-IQ

یاسای ژماره‌ (9)ی ساڵی (2001) یاسای له‌كارخستنی بڕگه‌ (2)ی مادده‌ی (377) له‌ یاسای سزاكانی ژماره‌ (111)ی هه‌مواركراوی ساڵی 1969 783225

4 یاسای ژماره‌ (9)ی ساڵی (2001) یاسای له‌كارخستنی بڕگه‌ (2)ی مادده‌ی (377) له‌ یاسای سزاكانی ژماره‌ (111)ی هه‌مواركراوی ساڵی 1969

 

یاسای له‌كارخستنی بڕگه‌ (2)ی مادده‌ی (377) له‌ یاسای سزاكانی ژماره‌ (111)ی هه‌مواركراوی ساڵی 1969

به‌ ناوی خوای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ ناوی گه‌له‌وه‌

ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق

ژماره‌ ده‌رهێنان: 9 

رۆژی ده‌رهێنان : 30/6/2001

 پشت به‌ حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1)ی  مادده‌ی (56) و مادده‌ی (53) له‌ یاسای ژماره‌ (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1992) و ،له‌سه‌ر داواكردنی ژماره‌ی یاسایی له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن و ئه‌و یاساكارییه‌ش كه‌ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له‌ دانیشتنی ژماره‌ (16)ی رۆژی (28/6/2001)یدا ئه‌نجامی داوه‌ و به‌ پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه‌ بڕگه‌ (3) ی یاسای ژماره‌ (10) ی ساڵی 1997 پێمانی داوه‌، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ماندا:

یاسای ژماره‌ (9)ی ساڵی (2001) یاسای له‌كارخستنی بڕگه‌ (2)ی مادده‌ی (377) له‌ یاسای سزاكانی ژماره‌ (111)ی هه‌مواركراوی ساڵی 1969

مادده‌ی یه‌كه‌م:

بڕگه‌ (2)ی مادده‌ی (377) له‌ یاسای سزاكانی ژماره‌ (111)ی هه‌مواركراوی ساڵی 1969، له‌ كوردستاندا له‌ كار ده‌خرێ.

مادده‌ی دووه‌م:

مێردی داوێن پیس (الزانی) و ئه‌و ئافره‌ته‌ش كه‌ داوێن پیسییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵدا كردووه‌، هه‌ر به‌و سزایه‌ حوكم ده‌درێن كه‌ له‌ بڕگه‌ی (1)ی مادده‌ی (377)ی یاسای سزاكانی ژماره‌ (111)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1969) هاتووه‌.

مادده‌ی سێیه‌م:

پێویسته‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ بخه‌نه‌ به‌ركار

مادده‌ی چواره‌م:

 ئه‌م یاسایه‌ له‌ رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له‌ (وه‌قایعی كوردستان)دا، ده‌خرێته‌ به‌ر كار.

                                                                              د. رۆژ نوری شاوه‌یس

                          سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق

الهوامش
  1. تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
  2. تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة