یاسای ژماره‌ (7)ی ساڵی 2001 یاسای به‌ ده‌ركردنی ژن له‌ حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1)ی مادده‌ی (41)ی یاسای سزاكانی ژماره‌ (111) ی هه‌مواركراوی ساڵی (1969)

ku-IQ

یاسای ژماره‌ (7)ی ساڵی 2001 یاسای به‌ ده‌ركردنی ژن له‌ حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1)ی مادده‌ی (41)ی یاسای سزاكانی ژماره‌ (111) ی هه‌مواركراوی ساڵی (1969) 774400

4 یاسای ژماره‌ (7)ی ساڵی 2001 یاسای به‌ ده‌ركردنی ژن له‌ حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1)ی مادده‌ی (41)ی یاسای سزاكانی ژماره‌ (111) ی هه‌مواركراوی ساڵی (1969)

یاسای به‌ ده‌ركردنی ژن له‌ حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1)ی مادده‌ی (41)ی یاسای سزاكانی ژماره‌ (111) ی هه‌مواركراوی ساڵی (1969)

به‌ ناوی خوای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

                                                              به‌ ناوی گه‌له‌وه‌                       

ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانیی عێراق

ژماره‌ ده‌رهێنان: 7 

رۆژی ده‌رهێنان 30/6/2001

 پشت به‌ حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1)ی له‌ مادده‌ی (56) و مادده‌ی (53) له‌ یاسای ژماره‌ (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1992) و ،له‌سه‌ر داواكردنی ژماره‌ی یاسایی له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن وئه‌و یاساكارییه‌ش كه‌ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له‌ دانیشتنی ژماره‌ (16)ی رۆژی (28/6/2001)یدا ئه‌نجامی داوه‌ و، به‌ پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه‌ بڕگه‌ی (3) ی یاسای ژماره‌ (10) ی ساڵی 1997 پێمانی داوه‌، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خوارەوەماندا:

یاسای ژماره‌ (7)ی ساڵی 2001 یاسای به‌ ده‌ركردنی ژن له‌ حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1)ی مادده‌ی (41)ی یاسای سزاكانی ژماره‌ (111) ی هه‌مواركراوی ساڵی (1969)

مادده‌ی یه‌كه‌م:

ژن (الزوجه‌) له‌ حوكمه‌كانی بڕگه‌ (1)ی مادده‌ی (41)ی یاسای سزاكانی ژماره‌ (111) ی هه‌مواركراوی ساڵی (1969) هه‌ڵده‌بوێردرێ (تستثنی).

مادده‌ی دووه‌م:

هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ بێت ناخرێته‌ به‌ر كار.

مادده‌ی سێیه‌م:

پێویسته‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ بخه‌نه‌ به‌ركار

مادده‌ی چواره‌م:

 ئه‌م یاسایه‌، له‌ رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له‌ (وه‌قایعی كوردستان)دا ده‌خرێته‌ به‌ر كار.

                                                                    د. رۆژ نوری شاوه‌یس

                                                 سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق

الهوامش
  1. تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
  2. تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة