یاسای ژماره‌ (6)ی ساڵی 2002 تایبەت بە بڕی ئه‌و غه‌رامانه‌ی كه‌ ده‌قه‌كانیان له‌ یاسای سزاكانی ژماره‌ (111)ی هه‌موار كراوی ساڵی (1969)دا هاتووه‌

ku-IQ

یاسای ژماره‌ (6)ی ساڵی 2002 تایبەت بە بڕی ئه‌و غه‌رامانه‌ی كه‌ ده‌قه‌كانیان له‌ یاسای سزاكانی ژماره‌ (111)ی هه‌موار كراوی ساڵی (1969)دا هاتووه‌ 767376

7 یاسای ژماره‌ (6)ی ساڵی 2002 تایبەت بە بڕی ئه‌و غه‌رامانه‌ی كه‌ ده‌قه‌كانیان له‌ یاسای سزاكانی ژماره‌ (111)ی هه‌موار كراوی ساڵی (1969)دا هاتووه‌

 

به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان

به‌ناوی گه‌له‌وه‌

ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان - عێراق

ژماره‌ی ده‌رهێنان: 6

رۆژی ده‌رهێنان: 7/5/2002

پشت به‌ حوكمه‌كانی بڕگه‌ (1)ی مادده‌ی (56) و مادده‌ی (53) له‌ یاسای ژماره‌ (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1992)و، له‌سه‌ر داوای وه‌زیری داد و ره‌زامه‌ندیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌و یاساكارییه‌ش كه‌ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له‌ دانیشتنی ئاسایی ژماره‌ (13)ی رۆژی (6/5/2002)یدا ئه‌نجامی داوه‌و، به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه‌ بڕگه‌ (3)ی مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره‌ (10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه‌، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌مان دا:

یاسای ژماره‌ (6)ی ساڵی 2002

مادده‌ی یه‌كه‌م:

بڕی ئه‌و غه‌رامانه‌ی كه‌ ده‌قه‌كانیان له‌ یاسای سزاكانی ژماره‌ (111)ی هه‌موار كراوی ساڵی (1969)دا هاتووه‌، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ ده‌بن:

یه‌كه‌م: سه‌رپێچییه‌كان له‌ (50) په‌نجا دینار كه‌متر نه‌بێ و له‌ (300) سێ سه‌د دینار زیاتر نه‌بێ.

دووه‌م: كه‌تن (الجنج) له‌ (301) سێ سه‌دو یه‌ك دینار كه‌متر نه‌بێ و له‌ (1500) هه‌زارو پێنج سه‌د دینار زیاتر نه‌بێ.

سێیه‌م: جینایه‌ت له‌ (1501) هه‌زارو پێنج سه‌دو یه‌ك دینار كه‌متر نه‌بێ و له‌ (5000) پێنج هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێ.

مادده‌ی دووه‌م:

دادگا، له‌ هه‌ر رۆژه‌ی كه‌ حوكمدراو له‌ ته‌وقیفدا به‌سه‌ری ده‌بات بیست دینار له‌ غه‌رامه‌كه‌ی كه‌م ده‌كاته‌وه‌.

مادده‌ی سێیه‌م:

ئه‌گه‌ر جورمێك ته‌نها به‌ غه‌رامه‌ حوكم درا بێ و حوكمدراوه‌كه‌ غه‌رامه‌كه‌ نه‌دات، ئه‌وه‌، له‌و باره‌دا دادگا له‌جیاتی هه‌ر بیست دیناره‌وه‌ یه‌ك رۆژ حوكمی حه‌پسی ده‌دات، به‌ مه‌رجی ماوه‌ی حه‌پسه‌كه‌، له‌ هه‌موو حاڵه‌تێكدا، له‌ دوو ساڵ نه‌ترازێ.

مادده‌ی چواره‌م:

حوكمه‌كانی بڕگه‌ی سێیه‌م له‌ بڕیاری ژماره‌ (104)ی رۆژی (27/1/1988)ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش (مجلس قیاده‌ الپوره‌) له‌ هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا له‌كار ده‌خرێ.

مادده‌ی پێنجه‌م:

هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ بێ، ناخرێته‌ به‌ركار.

مادده‌ی شه‌شه‌م:

پێویسته‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ بخه‌نه‌ به‌ركار.

مادده‌ی حه‌وته‌م:

ئه‌م یاسایه‌ له‌ رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له‌ (وه‌قایعی كوردستان)دا، ده‌خرێته‌ به‌ركار.

                                د.رۆژ نوری شاوه‌یس

                                 سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی

                                   كوردستانی – عێراق

الهوامش
  1. تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
  2. تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة