به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهره‌بان به‌ناوی گه‌له‌وه‌ په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق ژماره‌ی ده‌رچوون: 9 مێژووی ده‌رچوون: 7/7/2018 پشت به‌ حوكمی بڕگه‌ی (1) له‌ مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره‌ (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامان

ku-IQ

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهره‌بان به‌ناوی گه‌له‌وه‌ په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق ژماره‌ی ده‌رچوون: 9 مێژووی ده‌رچوون: 7/7/2018 پشت به‌ حوكمی بڕگه‌ی (1) له‌ مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره‌ (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامان 678976

4 به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهره‌بان به‌ناوی گه‌له‌وه‌ په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق ژماره‌ی ده‌رچوون: 9 مێژووی ده‌رچوون: 7/7/2018 پشت به‌ حوكمی بڕگه‌ی (1) له‌ مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره‌ (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامان

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهره‌بان

به‌ناوی گه‌له‌وه‌

په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق

ژماره‌ی ده‌رچوون: 9

مێژووی ده‌رچوون: 7/7/2018

  پشت به‌ حوكمی بڕگه‌ی (1) له‌ مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره‌ (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، و له‌سه‌ر ئه‌و یاساكارییه‌ش كه‌ په‌رله‌مان له‌ دانیشتی ئاسایی ژماره‌ (1)ی رۆژی 26/6/2018 ئه‌نجامیداوه‌ و، به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه‌ له‌ بڕگه‌ی (سێیه‌م)ی (مادده‌ی یه‌كه‌م) له‌ یاسای ژماره‌ (2)ی ساڵی 2017 به‌ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان دراوه‌، بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:

یاسای ژماره‌ (5)ی ساڵی 2018 یاسای به‌ركاركردنی یاسای هه‌مواری بیسته‌می یاسای میلاكات ژماره‌ (25)ی ساڵی 1960ی هه‌مواركراو له‌ هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق

مادده‌ی (1):

هه‌مواری بیسته‌می یاسای میلاكات ژماره‌ (25)ی ساڵی 1960ی هه‌مواركراو، له‌ هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق به‌ركارده‌كرێت و كار به‌ حوكمه‌كانی ده‌كرێت.

مادده‌ی (2):

پێویسته‌ له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ جێبه‌جێ بكه‌ن.

مادده‌ی (3):

كار به‌ هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێكی ناكۆك له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكرێت.

مادده‌ی (4):

ئه‌م یاسایه‌ له‌ ڕۆژی بڵاوبوونه‌وه‌ی له‌ رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان)دا جێبه‌جێ ده‌كرێت.

بێگەرد دڵشاد شکرللە             جعفر ابراهیم ئیمینکی                         یوسف محمد صادق

  سکرتێری پەرلەمانی            جێگری سەرۆکی پەرلەمانی                        سەرۆکی پەرلەمانی 

  کوردستان-عێراق                      کوردستان-عێراق                                کوردستان-عێراق

هۆیه‌كانی ده‌رچواندن

به‌مه‌به‌ستی دیاریكردنی ناونیشانی وه‌زیفی و، له‌پێناو جێبه‌جێكردنی یاساكه‌ له‌هه‌رێمدا، ئه‌م یاسایه‌ ده‌رچوێندرا.

الهوامش
  1. تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
  2. تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة