یاسای ژماره‌ (8)ی ساڵی 2001 یاسای ته‌ڵاقدانی به‌ زوڵم

ku-IQ

یاسای ژماره‌ (8)ی ساڵی 2001 یاسای ته‌ڵاقدانی به‌ زوڵم 405769

4 یاسای ژماره‌ (8)ی ساڵی 2001 یاسای ته‌ڵاقدانی به‌ زوڵم

یاسای ژماره‌ (8)ی ساڵی 2001 یاسای ته‌ڵاقدانی به‌ زوڵم

به‌ ناوی خوای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ ناوی گه‌له‌وه‌

ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق

ژماره‌ ده‌رهێنان: 8

رۆژی ده‌رهێنان 30/6/2001

 پشت به‌ حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1)ی له‌ مادده‌ی (56) و مادده‌ی (53) له‌ یاسای ژماره‌ (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1992) و له‌سه‌ر داواكاری ژماره‌ی یاسایی له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن وئەو یاساكارییه‌ش كه‌ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له‌ دانیشتنی ژماره‌ (16)ی رۆژی (28/6/2001)یدا ئه‌نجامی داوه‌ و، به‌ پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه‌ بڕگه‌ (3) ی یاسای ژماره‌ (10) ی ساڵی 1997 پێمانی داوه‌، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ماندا:

یاسای ژماره‌ (8)ی ساڵی 2001 یاسای ته‌ڵاقدانی به‌ زوڵم

مادده‌ی یه‌كه‌م:

ئه‌گه‌ر مێردێ ژنه‌كه‌ی ته‌ڵاق داو، دادگا بۆ ده‌ركه‌وت كه‌ مێرده‌كه‌ به‌ زوڵم ته‌ڵاقی داوه‌ و به‌ ته‌ڵاقدانه‌ش ژنه‌كه‌ی زه‌ره‌مه‌ند كردووه‌، ئه‌وه‌، له‌و باره‌دا ،دادگا له‌سه‌ر داوای ژنه‌كه‌ حوكمێكی ئه‌وتۆ به‌سه‌ر مێرده‌كه‌دا ده‌دات كه‌ له‌گه‌ڵ باری دارایی و گوزه‌ران و پله‌ی زوڵمه‌كه‌یدا بگونجێ و زه‌ره‌ره‌كان سه‌رجه‌م خه‌مڵ ده‌كرێن به‌مه‌رجێ سه‌ره‌ڕای مافه‌ چه‌سپاوه‌كانی دیكه‌ی ژنه‌كه‌ نه‌فه‌قه‌كه‌شی له‌ ماوه‌ی دوو ساڵ كه‌متر نه‌بێ و له‌ (3) سێ ساڵیش تێنه‌په‌رێ.

مادده‌ی دووه‌م:

هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ بێت ناخرێته‌ به‌ر كار.

مادده‌ی سێیه‌م:

پێویسته‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ بخه‌نه‌ به‌ركار

مادده‌ی چواره‌م:

 ئه‌م یاسایه‌، له‌ رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له‌ (وه‌قایعی كوردستان)دا، ده‌خرێته‌ به‌ر كار.

                                  د. رۆژ نوری شاوه‌یس

                                                                 سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق

الهوامش
  1. تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
  2. تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة