یاسای ژماره‌ (6)ی ساڵی 2001 یاسای سزادانی هه‌ر پیاوێك كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی دادگا ماره‌یی ژن بكات

ku-IQ

یاسای ژماره‌ (6)ی ساڵی 2001 یاسای سزادانی هه‌ر پیاوێك كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی دادگا ماره‌یی ژن بكات 401956

4 یاسای ژماره‌ (6)ی ساڵی 2001 یاسای سزادانی هه‌ر پیاوێك كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی دادگا ماره‌یی ژن بكات

 

یاسای سزادانی هه‌ر پیاوێك كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی دادگا ماره‌یی ژن بكات

به‌ ناوی خوای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ ناوی گه‌له‌وه‌

ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق

ژماره‌ی ده‌رهێنان: 6 

رۆژی ده‌رهێنان: 30/6/2001

"بڕيار"

 پشت به‌ حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1)ی‌ مادده‌ی (56) و مادده‌ی (53) له‌ یاسای ژماره‌ (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1992) و، له‌سه‌ر داواكردنی ژماره‌ی یاسایی له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن وئه‌و یاساكارییه‌ش كه‌ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له‌ دانیشتنی ژماره‌ (16)ی رۆژی (28/6/2001)یدا ئه‌نجامی داوه‌ و به‌ پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه‌ بڕگه‌ی (3)ی یاسای ژماره‌ (10) ی ساڵی 1997 پێمانی داوه‌، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایەی خوارەوەماندا:

یاسای ژماره‌ (6)ی ساڵی 2001 یاسای سزادانی هه‌ر پیاوێك كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی دادگا ماره‌یی ژن بكات

مادده‌ی یه‌كه‌م:

هه‌ر پیاوێ له‌ ده‌ره‌وه‌ی دادگا ماره‌ی ژنی خۆی ببڕێ سزا ده‌درێ به‌ حه‌پس كردنی بۆ ماوه‌یه‌ك له‌ شه‌شه‌ مانگ كه‌متر نه‌بێ و له‌ ساڵێك زیاتر نه‌بێ، یان به‌ غه‌رامه‌یه‌ك له‌ (3) سێ هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێ و له‌ پێنج هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێ. خۆ ئه‌گه‌ر هات و ژنی هه‌بوو وله‌ ده‌ره‌وه‌ی دادگا ژنێكی دیكه‌ی به‌سه‌ر هێنا، ئه‌وه‌ له‌و باره‌دا سزای حه‌پسییه‌كه‌ی بۆ ماوه‌یه‌ك ده‌درێ له‌ (3) سێ ساڵ كه‌متر نه‌بێ و له‌ پێنج ساڵیش زیاتر نه‌بێ.

 مادده‌ی دووه‌م:

هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ بێت ناخرێته‌ به‌ر كار.

مادده‌ی سێیه‌م:

پێویسته‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ بخه‌نه‌ به‌ركار

مادده‌ی چواره‌م:

 ئه‌م یاسایه‌ له‌ رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له‌ (وه‌قایعی كوردستان)دا ده‌خرێته‌ به‌ر كار.

                                                            د. رۆژ نوری شاوه‌یس

                                          سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق

الهوامش
  1. تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
  2. تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة