یاسای ژماره‌(30 )ی ساڵی 2007 یاسای پشكنینی بۆ ماوه‌یی خوێن (كه‌م خوێنی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست ـ ته‌لاسیمیا ـ) پێش هاوسه‌رگیریی

ku-IQ

یاسای ژماره‌(30 )ی ساڵی 2007 یاسای پشكنینی بۆ ماوه‌یی خوێن (كه‌م خوێنی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست ـ ته‌لاسیمیا ـ) پێش هاوسه‌رگیریی 285156

6 یاسای ژماره‌(30 )ی ساڵی 2007 یاسای پشكنینی بۆ ماوه‌یی خوێن (كه‌م خوێنی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست ـ ته‌لاسیمیا ـ) پێش هاوسه‌رگیریی

به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان

به‌ناوی گه‌له‌وه‌

ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراق

پشت به‌ حوكمی بڕگه‌(1)له‌ مادده‌ی (56) له‌ یاسای ژماره‌ (1) ی ساڵی (1992) ی هه‌موار كراوو، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی په‌رله‌مانتاران، ئه‌نجومه‌نی نیشـــتمانیی كوردستان – عێراق له‌ دانیشـــتنی ژماره‌ (19)ی رۆژی (5/11/2007) بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ی دا:

یاسای ژماره‌(30 )ی ساڵی 2007 یاسای پشكنینی بۆ ماوه‌یی خوێن (كه‌م خوێنی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست ـ ته‌لاسیمیا ـ) پێش هاوسه‌رگیریی

مادده‌ی یه‌كه‌م:

پشكنینی ته‌واوی شێوه‌ی خوێن پێش ئه‌نجامدانی گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیریی ده‌كرێ و له‌كاتی گومان په‌یداكردن له‌ بوونی نه‌خۆشی كه‌م خوێنی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست ((ته‌لاسیمیا)) كه‌ له‌ رێگه‌ی بۆ ماوه‌ییه‌وه‌ ده‌گوازرێته‌وه‌ ئه‌وسا پشكنینی خوێنی تایبه‌ت به‌و نه‌خۆشیه‌ ده‌كرێ.

مادده‌ی دووه‌م:

بنكه‌ی ته‌ندروستی تایبه‌ت به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كانی پشكنینی تاقیگه‌یی هه‌ڵده‌ستێ و له‌بارێكی كه‌ ده‌ركه‌وت ئه‌وانه‌ی داوای به‌ستنی هاوسه‌رگیرییان كردووه‌ تووشی ئه‌و نه‌خۆشیه‌ بوون. ئه‌وا راپۆرتێك رێك ده‌خرێ و توندیی نه‌خۆشیه‌كه‌ و ڕێژه‌ی (واته‌ ژماره‌ی منداڵه‌كان) كه‌وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ ئه‌نجامی ئه‌و هاوسه‌رگیرییه‌ تووشی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ بن،ئه‌نجامی بۆ ماوه‌یی سه‌لبـی ئه‌و هاوسه‌رگیرییه‌ پێشكه‌ش به‌ هه‌ردووكیان وبه‌و لایه‌نه‌ ده‌كرێت كه‌ داوای پشكنینه‌كه‌ی كردووه‌ و ئه‌مه‌ش بۆ مه‌به‌ستی هوشیاركردنه‌وه‌ و رێنمایی كردن ده‌بێت.

مادده‌ی سێیه‌م :

پێویسته‌ له‌سه‌ر دادگاكان هیچ گرێبه‌ستێكی هاوسه‌رگیریی جێبه‌جێ نه‌كه‌ن تاكو راپۆرتی ناوبراو له‌ مادده‌ی دووه‌م له‌م یاسایه‌دا پێشكه‌ش نه‌كه‌ن و له‌ بارێكدا كه‌ راپۆرته‌كه‌ نه‌خۆشیه‌كه‌ی ده‌سنیشان كردبوو، ده‌بێ ناوه‌ڕۆك و ئه‌نجامه‌كه‌ی له‌ داواكارانی هاوسه‌ر گیرییه‌كه‌ بگه‌یه‌ندرێ.

مادده‌ی چواره‌م:

پێویسته‌ وه‌زیری ته‌ندروستی رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاریی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ ده‌ربچوێنی.

مادده‌ی پێنجه‌م:

پێویسته‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ جێبه‌جێ بكه‌ن.

مادده‌ی شه‌شه‌م:

ئه‌م یاسایه‌ له‌ رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له‌ رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائیعی كوردستان) دا جێبه‌جێ ده‌كرێ.

عدنان موفتی

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی

كوردستان ـ عێراق

هۆیه‌ پێویسته‌كانی ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌

سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه‌ نه‌خۆشی (ته‌لاسیمیا) زیانی ماددی وته‌ندروستی ده‌روونی به‌ هه‌موو ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگا ده‌گه‌یه‌نێ وباری سه‌رشانی ده‌وڵه‌ت به‌ كارو به‌ خه‌رجی دارایی گران ده‌كات و له‌ پێناوی كۆنتڕۆل كردنی ئه‌م نه‌خۆشیه‌ و بۆ دانانی راده‌یه‌ك له‌ به‌رده‌م بڵاوبوونه‌وه‌ی بۆ نه‌وه‌گاتی دا هاتوو و له‌ پێناوی هوشیار كردنه‌وه‌ و رێنمایی داواكارانی هاوسه‌رگیریی بۆ ئه‌نجامه‌ سه‌لبیه‌كانی كه‌ له‌م جۆره‌ هاوسه‌رگیرییه‌ ده‌كه‌ونه‌وه‌ و له‌ پێناوی خولقاندنی نه‌وه‌یه‌كی هوشیار و ساغی دوور له‌ نه‌خۆشییه‌ بۆ ماوه‌ییه‌كان (الوراپی) ئه‌م یاسایه‌ ده‌رچوێنرا.

الهوامش
  1. تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
  2. تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة