یاسای ژماره‌ (5)ی ساڵی 2008 یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌می یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی جگه‌ره‌كێشان له‌ هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق ژماره‌ (31)ی ساڵی 2007

ku-IQ

یاسای ژماره‌ (5)ی ساڵی 2008 یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌می یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی جگه‌ره‌كێشان له‌ هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق ژماره‌ (31)ی ساڵی 2007 271441

3 یاسای ژماره‌ (5)ی ساڵی 2008 یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌می یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی جگه‌ره‌كێشان له‌ هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق ژماره‌ (31)ی ساڵی 2007

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهره‌بان

  به‌ناوی گه‌له‌وه‌

ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عێراق

 

پشت به‌ستن به‌ حوكمی بڕگه‌ (1) له‌ مادده‌ی (56) له‌ یاسای ژماره‌ (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراوو له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردســـــتان – عێراق له‌ دانیشــتنی ئاســــایی ژمـــاره‌ (17)ی ڕۆژی 13/5/2008 یـــــدا ئه‌م یاسایه‌ی ده‌رچواند:-

یاسای ژماره‌ (5)ی ساڵی 2008 یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌می یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی جگه‌ره‌كێشان له‌ هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق ژماره‌ (31)ی ساڵی 2007

مادده‌ی یه‌كه‌م:جێبه‌جێ كردنی بڕگه‌ی/2/یه‌كه‌م له‌ مادده‌ی (پێنجه‌م)ی یاسای ژماره‌(31)ی ســــاڵی/2007 تاكو 31/12/2008 دواده‌خرێ.

مادده‌ی دووه‌م :ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانء لایه‌نه‌كانی تایبه‌تمه‌ند حوكمه‌كانی ئه‌م یاســـایه‌ جێبه‌جێ بكه‌ن.

مادده‌ی سێیه‌م: ئه‌م یاسایه‌ له‌ ڕۆژی ده‌رچوواندنییه‌وه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێ وله‌ڕۆژنامه‌ی فه‌ڕمی (وه‌قائعی كوردستان) دا بڵاوده‌كرێته‌وه‌.

           عدنان موفتی

                                                                   سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عێراق

هۆكاره‌ پێویستیه‌كانی ده‌رچواندنی ئه‌م یاسایه‌

بۆ ئه‌وه‌ی ماوه‌یان پێبده‌ین له‌ به‌رامبه‌ر هاورده‌ی جگه‌ره‌و جۆره‌كانی بۆ جێبه‌جێ كردنی (بڕگه‌ی یه‌كه‌م)له‌ ماده‌ی پێنجه‌م له‌ یاسای ژماره‌(31)ی ساڵی 2007 بۆ تایبه‌تمه‌ندی پێكه‌وه‌نووسان و جێگیركردنی زانیاری داواكراو بۆ هاورده‌كانیان، بۆیه‌ ئه‌م یاسایه‌ دانرا.

الهوامش
  1. تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
  2. تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة