یاسای ژماره‌ (37)ی ساڵی / 2004 یاسای دووه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره‌ (14)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1992)ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری

ku-IQ

یاسای ژماره‌ (37)ی ساڵی / 2004 یاسای دووه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره‌ (14)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1992)ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری 256036

4 یاسای ژماره‌ (37)ی ساڵی / 2004 یاسای دووه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره‌ (14)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1992)ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری

 

به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان

به‌ناوی گه‌له‌وه‌

ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان – عیراق

ژماره‌ی ده‌رهێنان : 37

رۆژی ده‌رهێنان : 23/9/2004

پشت به‌ حوكمی بڕگه‌ (1)ی مادده‌ی (56)و مادده‌ی (53) له‌ یاسای ژماره‌ (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1992)و، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی – عیراق و، ئه‌و یاساكارییه‌ش كه‌ ئه‌نجومه‌ن له‌ دانیشتنی ژماره‌ (47)ی رۆژی (22/9/2004) یدا ئه‌نجامی داوه‌و، به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه‌ بڕگه‌ (3)ی مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره‌ (10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه‌، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ماندا:

یاسای ژماره‌ (37)ی ساڵی / 2004 یاسای دووه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره‌ (14)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1992)ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری

مادده‌ی یه‌كه‌م:

بڕگه‌ی یه‌كه‌می مادده‌ی چل و چواری یاسای ژماره‌ (14)ی ساڵی 1992 هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ ده‌خوێنرێته‌وه‌:

  1. دادوه‌ر تا (70) حه‌فتا سالأ له‌ ته‌مه‌نی ته‌واو نه‌كا خانه‌نشین ناكرێ.

ده‌شێتیش كاتی ته‌واوكردنی شه‌ست و سێ سالأ له‌ ته‌مه‌نی، له‌سه‌ر داوای خۆی خانه‌نشین بكرێ له‌ هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌شدا، خانه‌نشین كراوه‌كه‌ ئه‌و مووچه‌و ده‌رماڵه‌یه‌ی ده‌كه‌وێ كه‌ به‌ر له‌ خانه‌نشین بوونه‌كه‌ی وه‌ریده‌گرت.

مادده‌ی دووه‌م:

  1. حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ هه‌موو ئه‌و دادوه‌رانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستاندا له‌ كاردانه‌.
  2. ئه‌و دادوه‌رانه‌ی به‌ر له‌ به‌ركارخستنی ئه‌م یاسایه‌ خانه‌نشین كراون و ته‌مه‌نی خانه‌نشینیی ئیجبارییان ته‌واو نه‌كردووه‌، ده‌شێ بخرێته‌وه‌ سه‌رئیش.

مادده‌ی سێیه‌م:

هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ بێت، ناخرێته‌ به‌ركار.

مادده‌ی چواره‌م:

ئه‌م یاسایه‌ له‌ رۆژی بڵاو كردنه‌وه‌ له‌ (وه‌قایعی كوردستان) دا ده‌خرێته‌ به‌ر كار.

                                      د. كمال عبدالكریم فواد

                                  سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی

                                      كوردستانی ـــ عێراق

الهوامش
  1. تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
  2. تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة