ژماره‌ی بڕیار: 23 تایبەت بە هاوتاکردنی بڕوانامه‌ی زانیستی كه‌ دراوه‌ به‌ زانای ئایینی له‌لایه‌ن زانایه‌ك كه‌وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف بڕوای پێیه‌تی

ku-IQ

ژماره‌ی بڕیار: 23 تایبەت بە هاوتاکردنی بڕوانامه‌ی زانیستی كه‌ دراوه‌ به‌ زانای ئایینی له‌لایه‌ن زانایه‌ك كه‌وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف بڕوای پێیه‌تی 223729

٤ ژماره‌ی بڕیار: 23 تایبەت بە هاوتاکردنی بڕوانامه‌ی زانیستی كه‌ دراوه‌ به‌ زانای ئایینی له‌لایه‌ن زانایه‌ك كه‌وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف بڕوای پێیه‌تی

به‌ناوی خوای گه‌وره‌ و میهره‌بان

به‌ناوی گه‌له‌وه‌

ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق

ژماره‌ی بڕیار: 23

مێژووی بڕیار:9/10/1994

بڕیار

به‌ پێی حوكمه‌كانی بڕگه‌ (1)ی مادده‌ (56)ی یاسای ژماره‌(1)ی ساڵی 1992 و له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی له‌ دانیشتنی رۆژی 9/10/1994 دا ئه‌م بڕیاره‌ی خواره‌وه‌ی دا:

یه‌كه‌م: بڕوانامه‌ی زانیستی كه‌ دراوه‌ به‌ زانای ئایینی له‌لایه‌ن زانایه‌ك كه‌وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف بڕوای پێیه‌تی، یه‌كسانده‌كرێ به‌ بڕوا نامه‌ی ده‌رچووی (ئاماده‌یی خوێندنی ئیسلامی) ی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئیسلامی.

دووه‌م/ ئه‌نجومه‌نی زانستی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئیسلامی به‌مه‌به‌ستی یه‌كسانی كردنی بڕوانامه‌كان، تاقی كردنه‌ویه‌كی ئوسوولی خاوه‌نی ئه‌و بڕوانامانه‌ ده‌كات.

سێیه‌م/ به‌هیچ ده‌قێكی دیكه‌ كارناكرێت كه‌ له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م بڕیاره‌ دا نه‌گونجێ.

چواره‌م/ له‌سه‌ر وه‌زیره‌كان پێویسته‌ حوكمه‌كانی ئه‌م بڕیاره‌ جێ به‌جێ بكه‌ن.

                                                             جوهر نامق سالم

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق

الهوامش
  1. تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
  2. تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة