ژماره‌ی بڕیار: 17 تایبەت بەماوه‌ی خزمه‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌رمانگه‌ی ره‌سمی پیاوانی ئایینی (پێش نوێژ و خوتبه‌ده‌ر) له‌ مزگه‌وت و ده‌زگا ئایینیه‌كان دا

ku-IQ

ژماره‌ی بڕیار: 17 تایبەت بەماوه‌ی خزمه‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌رمانگه‌ی ره‌سمی پیاوانی ئایینی (پێش نوێژ و خوتبه‌ده‌ر) له‌ مزگه‌وت و ده‌زگا ئایینیه‌كان دا 214369

٤ ژماره‌ی بڕیار: 17 تایبەت بەماوه‌ی خزمه‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌رمانگه‌ی ره‌سمی پیاوانی ئایینی (پێش نوێژ و خوتبه‌ده‌ر) له‌ مزگه‌وت و ده‌زگا ئایینیه‌كان دا

به‌ناوی خوای گه‌وره‌ و میهره‌بان

به‌ناوی گه‌له‌وه‌

ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق

ژماره‌ی بڕیار: 17

مێژووی بڕیار:3/7/1994

بڕیار

به‌ پێی حوكمه‌كانی بڕگه‌ (1)ی مادده‌ (56) له‌ یاسای ژماره‌(1)ی ساڵی 1992 و له‌سه‌ر داوای وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئیسلامی و ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌سه‌ری، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له‌ دانیشتنی رۆژی 30/7/1994 دا ئه‌م بڕیاره‌ی ده‌ركرد:

1/ماوه‌ی خزمه‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌رمانگه‌ی ره‌سمی پیاوانی ئایینی (پێش نوێژ و خوتبه‌ده‌ر) له‌ مزگه‌وت و ده‌زگا ئایینیه‌كان دا به‌ خزمه‌تی ته‌واو حسێب ده‌كرێ بۆ مه‌به‌ستی سه‌ر موچه‌ و به‌زركردنه‌وه‌ و خانه‌نشینی به‌مه‌رجێك ئه‌و ماوه‌یه‌ له‌ 10 ساڵ پتر نه‌بێ.

2/لیژنه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباریئیسلامی هه‌رێمی كوردستان داده‌مه‌زرێ به‌ سه‌رۆكایه‌تی بریكاری وه‌زیر و ئه‌ندامێتی به‌ڕێوبه‌ری گشتی دیوان و به‌ڕێوبه‌ری حقوق له‌ وه‌زاره‌ت بۆ سه‌یركردن و جێ به‌جێ كردنی بڕگه‌(1)ی ئه‌م بڕیاره‌ بڕیاری لیژنه‌ش ئیعترازگرتن هه‌ڵده‌گرێ له‌لای دادگای كار له‌ پارێزگادا له‌ ماوه‌ی 15 رۆژله‌ مێژووی پێڕاگه‌یاندنی و بڕیاری دادگاش دوا بڕیاره‌.

3/پێویسته‌ له‌سه‌ر وه‌زیره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م بڕیاره‌ جێ به‌جێ بكه‌ن.

4/ئه‌م بڕیاره‌ له‌رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌یه‌وه‌ له‌ رۆژنامه‌ی ره‌سمی دا جێ به‌جێ ده‌كرێ.

                                                              جوهر نامق سالم

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق

الهوامش
  1. تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
  2. تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة