ژماره‌ی بڕیار: 13 تایبەت بەرەسمی بەهای موڵک

ku-IQ

ژماره‌ی بڕیار: 13 تایبەت بەرەسمی بەهای موڵک 213444

٥ ژماره‌ی بڕیار: 13 تایبەت بەرەسمی بەهای موڵک

به‌ناوی خوای گه‌وره‌ و میهره‌بان

به‌ناوی گه‌له‌وه‌

ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق

ژماره‌ی بڕیار: 13

مێژووی بڕیار:2/7/1994

بڕیار

به‌ پێی حوكمه‌كانی بڕگه‌ (1)ی مادده‌ (56) له‌ یاسای ژماره‌(1)ی ساڵی 1992 و له‌سه‌ر داوای وه‌زیری داد و موافه‌قه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له‌ دانیشتنی رۆژی 2/7/1994 یدا ئه‌م بڕیاره‌ی ده‌ركرد:

1/بڕی (0،001) له‌هه‌زارا یه‌كی به‌های موڵكه‌كه‌ وه‌ك ره‌سم وه‌رده‌گیرێت له‌ مامه‌ڵه‌ی لایه‌نگری تایبه‌ت به‌و عه‌قارانه‌ی تۆمار و فایله‌كانیان وونبوون یان له‌ كه‌ڵك خراوون له‌ ماوه‌ی راپه‌رینه‌ پیرۆزه‌كه‌ی مانگی ئاداری 1991 دا.

2/حوكمه‌كانی ئه‌م بڕیاره‌ به‌سه‌ر ئه‌و مامه‌ڵانه‌دا جێ به‌جێ ده‌كرێت كه‌ ره‌سمه‌كه‌یان نه‌دراوه‌.

3/كار به‌ هیچ ده‌قێك ناكرێت پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م بڕیاره‌ بێت.

4/پێویسته‌ وه‌زیره‌ په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م بڕیاره‌ جێ به‌جێ بكه‌ن.

5/ئه‌م بڕیاره‌ له‌ رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌یه‌وه‌ له‌ رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێ ده‌كرێت.

                                                                          جوهر نامق سالم

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق

الهوامش
  1. تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
  2. تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة