ژماره‌ی بڕیار: 5 تایبەت بە دانانی رۆژی 5/ئاداری/1991 به‌ رۆژی سه‌ركه‌وتنی راپه‌رینی گه‌لی كوردستانی عێراق

ku-IQ

ژماره‌ی بڕیار: 5 تایبەت بە دانانی رۆژی 5/ئاداری/1991 به‌ رۆژی سه‌ركه‌وتنی راپه‌رینی گه‌لی كوردستانی عێراق 204304

6 ژماره‌ی بڕیار: 5 تایبەت بە دانانی رۆژی 5/ئاداری/1991 به‌ رۆژی سه‌ركه‌وتنی راپه‌رینی گه‌لی كوردستانی عێراق

به‌ناوی خوای گه‌وره‌ و میهره‌بان

به‌ناوی گه‌له‌وه‌

ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق

ژماره‌ی بڕیار: 5

مێژووی بڕیار:28/1/1993

8/رێبه‌ندان/2692

بڕیار

به‌ پێی حوكمی بڕگه‌ (1) له‌ مادده‌ (56)ی له‌ یاسای ژماره‌ (1)ی ساڵی 1992 ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له‌ دانیشتنی ڕۆژی 26/1/1993 دا ئه‌م بڕیاره‌ی دا:

یه‌كه‌م: دانانی رۆژی 5/ئاداری/1991 به‌ رۆژی سه‌ركه‌وتنی راپه‌رینی گه‌لی كوردستانی عێراق.

دووه‌م: دانانی رۆژ 20/ئاداری/1991 به‌ رۆژی سه‌ركه‌وتنی راپه‌رینی كوردستانی عێراق.

سێیه‌م: یادی رۆژی راپه‌رین و سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی ده‌كرێته‌وه‌و هه‌موو ساڵی ناهه‌نگ به‌ بۆنه‌یانه‌وه‌ له‌سه‌رتاسه‌ری كوردستاندا له‌سه‌ر ئاستی ره‌سمی و میللی سازده‌كرێ.

چواره‌م: هه‌ر شارێكی كوردستانی عێراق یادی رۆژی راپه‌رینی خۆی ده‌كاته‌وه‌ به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ به‌شێوه‌ی تایبه‌تی ئاهه‌نگ ده‌گێڕێ.

پێنجه‌م: ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌م بڕیاره‌ جێ به‌جێ بكا.

شه‌شه‌م: ئه‌م بڕیاره‌ له‌ رۆژی ده‌رچوونییه‌وه‌ كاری پێ ده‌كرێ و له‌ رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاوده‌كرێته‌وه‌.

               

                                                     جوهر نامق سالم

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق

الهوامش
  1. تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
  2. تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة