یاسای ژماره‌ (28)ی ساڵی / 2004 یاسای یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره‌ (13)ی ساڵی 1992ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان

ku-IQ

یاسای ژماره‌ (28)ی ساڵی / 2004 یاسای یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره‌ (13)ی ساڵی 1992ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان 166464

3 یاسای ژماره‌ (28)ی ساڵی / 2004 یاسای یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره‌ (13)ی ساڵی 1992ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان

 

به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان

به‌ناوی گه‌له‌وه‌

ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان – عیراق

ژماره‌ی ده‌رهێنان : 28

رۆژی ده‌رهێنان : 20/6/2004

پشت به‌ حوكمی بڕگه‌ (1)ی مادده‌ی (56) و مادده‌ی (53) له‌ یاسای ژماره‌ (1)ی هه‌موار كراوی ساڵی (1992) و، له‌سه‌ر داوای وه‌زیر دارایی و ئابووری و ره‌زامه‌ندیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و، ئه‌و یاساكارییه‌ كه‌ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عیراق، له‌ دانیشتنی ژماره‌ (43)ی رۆژی (19/6/2004) یدا ئه‌نجامی داوه‌و، به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه‌ بڕگه‌(3)ی مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره‌(10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه‌، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ماندا:

یاسای ژماره‌ (28)ی ساڵی / 2004 یاسای یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره‌ (13)ی ساڵی 1992ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان

مادده‌ی یه‌كه‌م:

بڕگه‌ی چواره‌می مادده‌ی یه‌كه‌م، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ هه‌موارده‌كرێ :

4- وه‌زاره‌ته‌كه‌ دوو بریكاری ده‌بێت:

  1. بریكاری وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری بازرگانی.
  2. بریكاری وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری دارایی.

مادده‌ی دووه‌م:

هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ بێت، ناخرێته‌ به‌ركار.

مادده‌ی سێیه‌م:

ئه‌م یاسایه‌ له‌ رۆژی ده‌رهێنانیه‌وه‌ ده‌خرێته‌ به‌ركارو له‌ (وه‌قایعی كوردستان)دا بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ .

                                                        د. رۆژ نوری شاوه‌یس

                                                 سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی ـــ عێراق 

الهوامش
  1. تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
  2. تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة