یاسای ژماره‌ (18)ی ساڵی 2001 یاسای پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ هه‌ره‌وه‌زییه‌كانی جوتیاران به‌ ناوی خوای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

ku-IQ

یاسای ژماره‌ (18)ی ساڵی 2001 یاسای پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ هه‌ره‌وه‌زییه‌كانی جوتیاران به‌ ناوی خوای به‌خشنده‌ و میهره‌بان 142884

5 یاسای ژماره‌ (18)ی ساڵی 2001 یاسای پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ هه‌ره‌وه‌زییه‌كانی جوتیاران به‌ ناوی خوای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

یاسای ژماره‌ (18)ی ساڵی 2001 یاسای پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ هه‌ره‌وه‌زییه‌كانی جوتیاران به‌ ناوی خوای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ ناوی گه‌له‌وه‌ 

ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق

ژماره‌ی ده‌رهێنان: 18 

رۆژی ده‌رهێنان 30/11/2001

 پشت به‌ حوكمه‌كانی بڕگه‌ (1)ی له‌ مادده‌ی (56) و مادده‌ی (53) له‌ یاسای ژماره‌ (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1992) و له‌سه‌ر داوای وه‌زیری كشتوكاڵ و ئاودێری و ره‌زامه‌ندی  ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌و یاساكارییه‌ش كه‌ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له‌ دانیشتنی ئاسایی ژماره‌ (21)ی رۆژی (29/11/2001)یدا ئه‌نجامی داوه‌ و، به‌ پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه‌ بڕگه‌ (3) له‌ مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره‌ (10) ی ساڵی 1997 پێمانی داوه‌، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌مان دا.

یاسای ژماره‌ (18)ی ساڵی 2001

یاسای پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ هه‌ره‌وه‌زییه‌كانی جوتیاران

مادده‌ی یه‌كه‌م:

یاسای ژماره‌ (43)ی ساڵی (1977)ی كۆمه‌ڵه‌ هه‌ره‌وه‌زییه‌كان، له‌ هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا له‌ كار ده‌خرێ.

مادده‌ی دووه‌م:

كۆمه‌ڵه‌ هه‌ره‌وه‌زییه‌كانی جوتیاران له‌ هه‌رێمی كوردستاندا پووچه‌ڵ ده‌كرێنه‌وه‌و، هه‌موو موڵك و ماڵی ده‌ستهه‌ڵگر و ده‌ستهه‌ڵنه‌گر (گواسته‌نی و ناگواسته‌نی) یشیان ده‌بن به‌ مولك و ماڵی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و ئاودێریی هه‌رێمی كوردستانی عێراق و به‌ناوی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌وه‌ تۆمار ده‌كرێن.

مادده‌ی سێیه‌م:

هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ بێت ناخرێته‌ به‌ركار.

مادده‌ی چواره‌م:

پێویسته‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ بخه‌نه‌ به‌ر كار.

مادده‌ی پێنجه‌م::

 ئه‌م یاسایه‌ له‌ رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له‌ (وه‌قایعی كوردستان)دا، ده‌خرێته‌ به‌ركار.

                             د. رۆژ نوری شاویس

                                                            سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق

الهوامش
  1. تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
  2. تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة