یاسای ژماره‌ (9)ی ساڵی 2010 یاسای جێبه‌جێ كردنی یاسای پاراستنی به‌كاربه‌ری فیدراڵی ژماره‌ (1)ی ساڵی 2010 له‌ هه‌رێمی كوردستان

ku-IQ

یاسای ژماره‌ (9)ی ساڵی 2010 یاسای جێبه‌جێ كردنی یاسای پاراستنی به‌كاربه‌ری فیدراڵی ژماره‌ (1)ی ساڵی 2010 له‌ هه‌رێمی كوردستان 76176

6 یاسای ژماره‌ (9)ی ساڵی 2010 یاسای جێبه‌جێ كردنی یاسای پاراستنی به‌كاربه‌ری فیدراڵی ژماره‌ (1)ی ساڵی 2010 له‌ هه‌رێمی كوردستان

یاسای ژماره‌ (9)ی ساڵی 2010 یاسای جێبه‌جێ كردنی یاسای پاراستنی به‌كاربه‌ری فیدراڵی ژماره‌ (1)ی ساڵی 2010 له‌ هه‌رێمی كوردستان- عێراق                                                                                            به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهره‌بان

به‌ناوی گه‌له‌وه‌

په‌رله‌مانی كوردستان- عێراق

 

پشت به‌ حوكمی هه‌ردوو برگه‌ی (1 و 5) له‌ مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره‌ (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، و له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاســایی ئه‌ندامانی، په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق له‌دانیشتی ئاسایی ژماره‌ (19)ی رۆژی 27/6/2010 بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا: 

یاسای ژماره‌ (9)ی ساڵی 2010

            یاسای جێبه‌جێ كردنی یاسای پاراستنی به‌كاربه‌ری فیدراڵی ژماره‌ (1)ی ساڵی 2010 

 له‌ هه‌رێمی كوردستان- عێراق

مادده‌ی یه‌كه‌م:

یاسای پاراستنی به‌كاربه‌ری فیدراڵی ژماره‌ (1)ی ساڵی 2010 له‌ هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق جێبه‌جێ ده‌كرێ و تا یاسایه‌كی تایبه‌ت به‌ پاراستنی به‌كاربه‌ر له‌ هه‌رێم ده‌رده‌چێ كار به‌ حوكمه‌كانی ده‌كرێت.

مادده‌ی دووه‌م:

ده‌سه‌ڵاته‌ تایبه‌تمه‌نده‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان-عێراق جێگای ده‌سه‌ڵاته‌كانی فیدراڵی ده‌گرنه‌وه‌ له‌ هه‌ر شوێنێكی یاسای ناوبراودا هاتبن.

مادده‌ی سێیه‌م:

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌سه‌ر پێشنیاری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پاراستنی به‌كاربه‌ر ئه‌و شوێن و لایه‌نانه‌ ده‌ست نیشان ده‌كات كه‌ نوێنه‌رایه‌تی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ ده‌كه‌ن و له‌مادده‌ی چواره‌می یاساكه‌دا هاتووه‌، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ له‌گه‌ڵ داموده‌زگاكانی هه‌رێمدا بگونجێت.

مادده‌ی چواره‌م:

پێویسته‌ له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ جێبه‌جێ بكه‌ن.

مادده‌ی پێنجه‌م:

كار به‌هیچ ده‌قێكی یاسایی یا بڕیارێك ناكرێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ بێت.

مادده‌ی شه‌شه‌م: 

ئه‌م یاسایه‌ پاش تێپه‌ڕبوونی سی رۆژ له‌رۆژی بڵاوبوونه‌وه‌ی له‌ رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان)دا جێبه‌جێ ده‌كرێت.

                                            محمد قادر عبدالله

                                            (د. كه‌مال كه‌ركووكی)

                                       سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان- عێراق

هۆكاره‌كانی ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه‌

بۆ ئه‌وه‌ی شه‌رعییه‌ت به‌جێبه‌جێ كردنی یاسای ژماره‌ (1)ی ساڵی 2010 له‌ هه‌رێمی كوردستاندا بدرێت، ئه‌م یاسایه‌ ده‌رچوێندرا.

الهوامش
  1. تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
  2. تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة