یاسای ژماره‌ (8)ی ساڵی 2015 یاسای ڕاگرتنی كاركردن به‌ یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره‌ ژماره‌ (9)ی ساڵی 2008 له‌هه‌رێمی كوردستان

ku-IQ

یاسای ژماره‌ (8)ی ساڵی 2015 یاسای ڕاگرتنی كاركردن به‌ یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره‌ ژماره‌ (9)ی ساڵی 2008 له‌هه‌رێمی كوردستان 73441

4 یاسای ژماره‌ (8)ی ساڵی 2015 یاسای ڕاگرتنی كاركردن به‌ یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره‌ ژماره‌ (9)ی ساڵی 2008 له‌هه‌رێمی كوردستان

یاسای ژماره‌ (8)ی ساڵی 2015 یاسای ڕاگرتنی كاركردن به‌ یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره‌ ژماره‌ (9)ی ساڵی 2008 له‌هه‌رێمی كوردستان- عیراق                                                                                                                      به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهره‌بان

به‌ناوی گه‌له‌وه‌

په‌رله‌مانی كوردستان- عێراق

پشت به‌ حوكمی بڕگه‌ی (1) له‌ مادده‌ی (په‌نجاو شه‌ش)ی یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره‌ (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و، له‌سه‌ر پێشنیاری ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق له‌ دانیشتی ئاسایی ژماره‌ (15)ی رۆژی 16/6/2015 بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:

یاسای ژماره‌ (8)ی ساڵی 2015

یاسای ڕاگرتنی كاركردن به‌ یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره‌ ژماره‌ (9)ی ساڵی 2008

له‌هه‌رێمی كوردستان- عیراق

مادده‌ی (1): 

كار نه‌كردن به‌ حوكمه‌كانی یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره‌ ژماره‌ (9)ی ساڵی 2008 له‌ هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق درێژ ده‌كرێته‌وه‌، بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ تا رۆژی 15/7/2016.

مادده‌ی (2): 

بڕیاری ژماره‌ (220)ی ساڵی 2001 هه‌ڵده‌وشێته‌وه‌.

مادده‌ی (3):

پێویسته‌ له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ جێبه‌جێ بكه‌ن.

مادده‌ی (4):

ئه‌م یاسایه‌ له‌ رۆژی ده‌رچوونیه‌وه‌ كاری پێده‌كرێت و له‌ رۆژنامه‌ی فه‌رمیی (وه‌قایعی كوردستان) بڵاو ده‌كرێته‌وه‌.

                                                                                     یوسف محمد صادق

                                                                         سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان- عێراق

الهوامش
  1. تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
  2. تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة