یاسای ژماره‌ (38)ی ساڵی / 2004 یاسای ده‌سته‌ی گشتیی نه‌وت و گازو پترۆكیمیاییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق

ku-IQ

یاسای ژماره‌ (38)ی ساڵی / 2004 یاسای ده‌سته‌ی گشتیی نه‌وت و گازو پترۆكیمیاییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق 1669264

11 یاسای ژماره‌ (38)ی ساڵی / 2004 یاسای ده‌سته‌ی گشتیی نه‌وت و گازو پترۆكیمیاییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق

به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان

به‌ناوی گه‌له‌وه‌

ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان – عیراق

ژماره‌ی ده‌رهێنان : 38

رۆژی ده‌رهێنان : 29/9/2004

پشت به‌ حوكمی بڕگه‌ (1)ی مادده‌ی (56)و مادده‌ی (53) له‌ یاسای ژماره‌ (1)ی هه‌موار كراوی ساڵی (1992)و، له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و، ئه‌و یاساكارییه‌ش كه‌ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی - عیراق، له‌ دانیشتنی ژماره‌ (48)ی رۆژی (28/9/2004) یدا ئه‌نجامی داوه‌و، به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه‌ بڕگه‌ (3)ی مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره‌ (10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه‌، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ماندا:

یاسای ژماره‌ (38)ی ساڵی / 2004 یاسای ده‌سته‌ی گشتیی نه‌وت و گازو پترۆكیمیاییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق

به‌شی یه‌كه‌م

پێناسه‌كان

مادده‌ی یه‌كه‌م:

مه‌به‌ستی له‌م ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه‌، له‌م یاسایه‌دا، ماناكانی به‌رامبه‌ریانه‌:

  1. هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی - عیراق. 
  2. ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق. 
  3. ده‌سته‌: ده‌سته‌ی گشتیی نه‌وت و گازو پترۆكیمیاییه‌كانی.
  4. سه‌رۆكی ده‌سته‌: سه‌رۆكی ده‌سته‌ گشتیی نه‌وت و گازو پترۆكیمیاییه‌كانی.

مادده‌ی دووه‌م :

له‌ هه‌رێمدا، ده‌سته‌یه‌كی گشتی به‌ناوی ده‌سته‌ی گشتیی نه‌وت و گازو پترۆكیمیاییه‌كان داده‌مه‌زرێ و به‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌ ده‌به‌سترێ و فرمانبه‌رێك به‌ پله‌یه‌كی تایبه‌ت سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كا، له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌ داده‌مه‌زرێ به‌ مه‌رجێ شاره‌زاییه‌كی ته‌واوی له‌ نه‌وت و گازو پترۆكیمیاییه‌كاندا هه‌بێ و، له‌ كه‌مییش بڕوانامه‌ی خوێندنی زانكۆیی هه‌بێ.

مادده‌ی سێیه‌م:

ئه‌م ده‌سته‌یه‌ بوجه‌ی سه‌ربه‌خۆی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه‌.

مادده‌ی چواره‌م:

ئامانجگه‌لی و ئیشه‌كانی:

ره‌خساندنی هه‌لومه‌رجی له‌بار بۆ راكێشان و دنه‌دان و چاودێری كردنی كۆمپانیاو داموده‌زگاگه‌لی محه‌للی وبیانی تا دارایی خۆیان له‌م بوارو پرۆژانه‌ی خواره‌وه‌دا وه‌به‌ربهێنن:

  1. دۆزینه‌وه‌و به‌ره‌و چاكتربردنی كێڵگه‌كانی نه‌وت و گاز.
  2. گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی خاوو گازی سروشتی.
  3. پاڵاوتنی نه‌وتی خاوو گاز.
  4. گواستنه‌وه‌و دابه‌شكردن و وه‌بازاڕ گه‌یاندنی به‌روبوومی نه‌وتین و گاز.
  5. فراژوكردنی كه‌رتی خزمه‌تگوزاریی نه‌وت و گاز.

مادده‌ی پێنجه‌م:

ئه‌رك و فرمانی ده‌سته‌:

  1. كاروباری تایبه‌ت به‌ بوارگه‌ل و پرۆژه‌كانی مادده‌كه‌ی سه‌ره‌وه‌، به‌هاوده‌نگی له‌گه‌لأ كۆمپانیاو داموده‌زگای محه‌للی و بیانی و ئه‌وانه‌شیان كه‌ حه‌ز به‌هاوكۆمه‌كی ده‌كه‌ن یان هه‌ر له‌ هه‌رێمدا ئیش ده‌كه‌ن، سازبدرێن و به‌ره‌وپیریانه‌وه‌ بچن و دانوستاندنیان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن و، پێكهاتن و گڕێبه‌ستیان له‌گه‌ڵدا مۆربكه‌ن، یان سه‌رپه‌رشتییان بكه‌ن، یان تا جێبه‌جێكردنیان به‌دوویاندا بچن و، كاروباره‌كانیش به‌ هاوده‌نگی له‌گه‌لأ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدارو پسپۆری مه‌ركه‌زیی فیدراڵیشدا رێك بخه‌ن.
  2. مۆركردنی گرێبه‌ستیی نه‌وت و گازو موشته‌ققاتی دیكه‌، دوای ره‌زامه‌ندیی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.
  3. به‌ركارخستن و سه‌رپه‌رشتیكردنی ئه‌و گرێبه‌ستییه‌ نه‌وتیانه‌ی كه‌ بۆ وه‌به‌رهێنان و سوود لێوه‌رگرتنی سامانی په‌ترۆلأ له‌گه‌لأ كۆمپانیاكانی نه‌وتی جیهانیدا مۆركراون.
  4. كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و زانیاری و به‌یاننامه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ جیۆلۆجی و جیۆفیزیایی و جیۆكیمیاییانه‌ كه‌ تایبه‌تن به‌ گواستنه‌وه‌و پاڵاوتنی نه‌وتی خاوو به‌سه‌نعه‌تكردنی گازو گواستنه‌وه‌و دابه‌شكردنی به‌روبوومی نه‌وت و پترۆكیمیایی هه‌رێم، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ش كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی ناراسته‌وخۆ په‌یوه‌ندییان به‌ هه‌رێمه‌وه‌ هه‌یه‌، پێویستیشه‌ ته‌بویب بكرێن و تاقت بكرێن و بیارێزرێن به‌و شێوازه‌ پێشكه‌وتووانه‌ی له‌ سنعه‌تی نه‌وتی جیهاندا به‌ركارخراون، تا سوودیشیان لێ وه‌ربگیرێ له‌ پرۆژه‌گه‌ل و ئیش و كاری هه‌رێمداو بشپارێزرێن.
  5. دووباره‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی یه‌دگی نه‌وت و گاز له‌ هه‌رێمدا، له‌به‌ر رۆشنایی سه‌رهه‌ڵداوی نوێ و تیۆر (بیردۆز) و شێوازه‌گه‌لی تازه‌ .
  6. دانانی پلانێكی ستراتیژیی دوور خایه‌ن و یه‌كدیته‌واو كه‌ر (متكامل) بۆ دامه‌زراندن و به‌ره‌و چاكتر بردنی سه‌نعه‌تی گازو پترۆكیمیاییه‌كان له‌ هه‌رێمدا.
  7. پاڵپشتی و چاودێریكردنی فرمانی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی زه‌وی و خاك و سه‌نعه‌تی نه‌وت و گازو پترۆكیمیاییه‌كان له‌ زانكۆو په‌یمانگاكانی هه‌رێمدا، هه‌روه‌ها، بابه‌تی لێكۆلینه‌وه‌و ئه‌وله‌وییاتیان بۆ فه‌راهه‌م بكرێ.
  8. كۆشش بۆ ئه‌فراندنی كادیر گه‌لی پسپۆر له‌ بواری نه‌وت و گازو پترۆكیمیاییه‌كاندا، هه‌روه‌ها مه‌شقدان و به‌ره‌و چاكتر بردنیان له‌ناوه‌وه‌و له‌ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا.
  9. به‌دوا داچوونی پێشه‌ڤه‌چوون و سه‌رهه‌ڵداوی نوێ و مونجه‌زات له‌ بواری نه‌وت و گازو پترۆكیمیاییه‌كانداو، فێربوون و گواستنه‌وه‌ی وه‌ستایی و شاره‌زایی و ته‌كنۆلۆژیای هاوچه‌رخ و له‌بار بۆ هه‌رێم.

مادده‌ی شه‌شه‌م:

رێكخسته‌ی په‌یكه‌ره‌كه‌ی: ئه‌م ده‌سته‌یه‌ له‌م به‌ڕێوه‌به‌راتیه‌ گشتییانه‌ی خواره‌وه‌ پێكدێت:

  1. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كۆڵین: له‌ به‌شی ئه‌ندازه‌ی كۆڵین و جیۆلۆجیاو ئه‌ندازه‌ی نه‌وت (حه‌شارگاكان) و حاسیبه‌ ئه‌لكترۆنیه‌كان پێك دێت.
  2. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی عه‌مه‌لییات: له‌ به‌شی ڕه‌نێوهانین (الانتاج)و وه‌بازاڕگه‌یاندن و كۆنترۆل و ته‌ركیزو وێستگه‌كانی دابڕكردنی گازو لووله‌كان و وێسته‌گه‌كانی پاڵنان (الضخ) و خه‌زنكردن پێك دێت.
  3. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری ئه‌ندازه‌یی: له‌ به‌شه‌كانی كارگه‌كانی مه‌ركه‌زی و نه‌قلییات و وه‌رشه‌ میكانیكییه‌كان و ئه‌ندازه‌ی په‌یوه‌ندیكردن و ئامێری وردو دیاریكردنی ئامێروئامرازو كۆنترۆل پێك دێت.
  4. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری ئیداری: له‌ به‌شه‌كانی تایبه‌ت به‌ ئیداره‌ی فرمانبه‌ران و كاروباری یاسایی و نیشته‌جێكردن پێك دێت.
  5. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری دارایی وبوجه‌: له‌ به‌شه‌كانی حاسیبه‌و بوجه‌و كۆگاو كۆنترۆلأ و مشته‌ره‌یاتی ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ ته‌دقیق پێك دێت.
  6. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پۆلیسی پاراستنی نه‌وت: له‌ به‌شه‌كانی تایبه‌ت به‌ پاراستنی دام و ده‌زگای نه‌وت و ئه‌فرادو موڵك و ماڵی ده‌سته‌كه‌ پێك دێت.

مادده‌ی حه‌وته‌م:

سه‌رۆكی ده‌سته‌ بۆی هه‌یه‌ كادیرگه‌لی وه‌زیفی دابمه‌زرێنێ، ته‌نیا راوێژكارو به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتیه‌كان نه‌بێ كه‌ سه‌ره‌ك وه‌زیران دایانده‌مه‌زرێنێ.

مادده‌ی هه‌شته‌م:

ته‌شكیلاتی كاروباری نه‌وت و گاز له‌ وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و كاره‌با داده‌بڕدرێت و به‌م ده‌سته‌یه‌وه‌ ده‌به‌سترێ.

مادده‌ی نۆیه‌م:

سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆی هه‌یه‌ رێنماییگه‌لی پێویست بۆ سانا به‌كارخستنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ ده‌ربهێنێ.

مادده‌ی ده‌یه‌م:

پێویسته‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ بخاته‌ به‌ركار.

مادده‌ی یازده‌:

ئه‌م یاسایه‌ له‌ رۆژی بڵاو كردنه‌وه‌ی له‌ (وه‌قایعی كوردستان) دا ده‌خرێته‌ به‌ر كار .

د. كمال عبدالكریم فواد

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی ـــ عێراق

الهوامش
  1. تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
  2. تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة