یاسای ژماره‌ (9)ی ساڵی 2004 كه‌ تایبه‌ت به‌ دابرَینی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی به‌رگریی شارستانی له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆو لكاندنیان به‌ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاره‌وه‌ – ئیلغا ده‌كرێت

ku-IQ

یاسای ژماره‌ (9)ی ساڵی 2004 كه‌ تایبه‌ت به‌ دابرَینی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی به‌رگریی شارستانی له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆو لكاندنیان به‌ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاره‌وه‌ – ئیلغا ده‌كرێت 1653796

5 یاسای ژماره‌ (9)ی ساڵی 2004 كه‌ تایبه‌ت به‌ دابرَینی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی به‌رگریی شارستانی له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆو لكاندنیان به‌ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاره‌وه‌ – ئیلغا ده‌كرێت

 

به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان

به‌ناوی گه‌له‌وه‌

ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان – عیراق

ژماره‌ی ده‌رهێنان : 30

رۆژی ده‌رهێنان : 20/6/2004

پشت به‌ حوكمی برَگه‌ (1)ی مادده‌ی (56) و مادده‌ی (53) له‌ یاسای ژماره‌ (1)ی هه‌موار كراوی ساڵی (1992) و، له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و، ئه‌و یاساكارییه‌ش كه‌ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عیراق، له‌ دانیشتنی ژماره‌ (43)ی رۆژی (19/6/2004) یدا ئه‌نجامی داوه‌و، به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه‌ بڕگه‌(3)ی مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره‌(10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه‌، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ماندا :

یاسای ژماره‌ (30)ی ساڵی / 2004

مادده‌ی یه‌كه‌م:

یاسای ژماره‌ (9)ی ساڵی 2004 كه‌ تایبه‌ت به‌ دابرَینی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی به‌رگریی شارستانی له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆو لكاندنیان به‌ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاره‌وه‌ – ئیلغا ده‌كرێت .

مادده‌ی دووه‌م:

به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی به‌رگریی شارستانی دووباره‌ به‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆوه‌ ده‌به‌سترێنه‌وه‌و ده‌كه‌ونه‌وه‌ ناو پێكهاته‌كانی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌وه‌.

مادده‌ی سێیه‌م:

هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ بێت، ناخرێته‌ به‌ركار.

مادده‌ی چواره‌م:

پێویسته‌ له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ بخه‌نه‌ به‌ر كار.

مادده‌ی پێنجه‌م:

ئه‌م یاسایه‌ له‌ رۆژی بڵاو كردنه‌وه‌ی له‌ (وه‌قایعی كوردستان) داده‌خرێته‌ به‌ركار.

د. رۆژ نوری شاوه‌یس

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی ـــ عێراق

الهوامش
  1. تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
  2. تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة