یاسای ژماره‌ (19)ی ساڵی 2021 یاساى هەموارى یەکەمى یاساى وەزارەتى دارایى و ئابوورى هەرێمى کوردستان - عێراق  ژمارە (5) ى ساڵى 2010

ku-IQ

یاسای ژماره‌ (19)ی ساڵی 2021 یاساى هەموارى یەکەمى یاساى وەزارەتى دارایى و ئابوورى هەرێمى کوردستان - عێراق  ژمارە (5) ى ساڵى 2010 1617984

4 یاسای ژماره‌ (19)ی ساڵی 2021 یاساى هەموارى یەکەمى یاساى وەزارەتى دارایى و ئابوورى هەرێمى کوردستان - عێراق  ژمارە (5) ى ساڵى 2010

به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان 

 به‌ناوی گه‌له‌وه‌

په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق

پاڵپشت به‌ حوكمی بڕگه‌ی (1)ی‌ مادده‌ی (56) لە یاسای ژماره‌ (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (77) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان ـ عێراق، و له‌سه‌ر داوای ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، په‌رله‌مانی كوردستان له‌ دانیشتنی ئاسایی ژماره‌ (12)ی ڕۆژی 21/12/2021 ئەم یاسایه‌ی په‌سه‌ند كرد:

یاسای ژماره‌ (19)ی ساڵی 2021 یاساى هەموارى یەکەمى یاساى وەزارەتى دارایى و ئابوورى هەرێمى کوردستان - عێراق  ژمارە (5) ى ساڵى 2010

مادده‌ی (1) 

دەقى ماددەى (پازدەیەم)ى یاساکە هەڵدەوەشێتەوە و ئەمەى خوارەوە جێگاى دەگرێتەوە:

ماددەى (پازدەیەم)

بەڕێوەبەرایەتى گشتى کاروبارى دڵنیایى (تأمین):

یەکەم: بەڕێوەبەرێکى گشتى بەڕێوەى دەبات کە لانیکەم  هەڵگرى بڕوانامەى زانکۆیى بەرایى بێت لە یاسا یان کارگێڕیى یان ئابوورى، و ئەزموون و پسپوڕى هەبێت، و چاودێرى کۆمپانیاکانى دڵنیایى و چاڵاکیەکانیان و بەدواداچوونیان دەکات.

دووەم: بەڕێوەبەرایەتى دڵنیایى شوێنى لقەکانى کۆمپانیای گشتى دڵنیایى لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان دەگرێتەوە و دەخرێتە سەر بەڕێوەبەرایەتى گشتى کاروبارى دڵنیایى.

مادده‌ی (2) 

پێویستە لەسەر لایەنە پەیوەندیدارەكان حوكمەكانی ئەم یاسایە جێبەجێ بكەن.

مادده‌ی (3)

كار بە دەقی هیچ یاسا یان بڕیارێك ناكرێت كە لەگەڵ حوكمەكانی ئەم یاسایەدا ناكۆك بێت.

مادده‌ی (4)

ئەم یاسایە لە ڕێكەوتی بڵاوكردنەوەی لە ڕۆژنامەی فەرمی (وەقایعی كوردستان)دا جێبەجێ دەكرێت. 

د.رێواز فائق حسێن

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان - عێراق

هۆیه‌كانی ده‌رچواندن

لە پێناو دووبارە پەیكەربەندی و ڕێكخستنەوەی چاودێریكردن و بەدواداچوونی كاروباری كۆمپانیاكانی دڵنیایی و گۆڕینی كۆمپانیای گشتی دڵنیایی بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی لە هەرێم، ئەم یاسایە دەرچووێندرا.

الهوامش
  1. تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
  2. تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة