یاسای ژماره‌ (12)ی ساڵی 2001 یاسای دووه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره‌ (12)ی ساڵی 1992ی وه‌زاره‌تی دادی هه‌رێمی كوردستانی عێراق

ku-IQ

یاسای ژماره‌ (12)ی ساڵی 2001 یاسای دووه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره‌ (12)ی ساڵی 1992ی وه‌زاره‌تی دادی هه‌رێمی كوردستانی عێراق 1449616

5 یاسای ژماره‌ (12)ی ساڵی 2001 یاسای دووه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره‌ (12)ی ساڵی 1992ی وه‌زاره‌تی دادی هه‌رێمی كوردستانی عێراق

یاسای دووه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره‌ (12)ی ساڵی 1992ی وه‌زاره‌تی دادی هه‌رێمی كوردستانی عێراق

به‌ ناوی خوای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ ناوی گه‌له‌وه‌

ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق

ژمارەی‌ ده‌رهێنان: 12

رۆژی ده‌رهێنان: 3/7/2001

 پشت به‌ حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1)ی‌ مادده‌ی (56) و مادده‌ی (53) له‌ یاسای ژماره‌ (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی 1992 و، له‌سه‌ر داواكردنی وه‌زیری داد و ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌و یاساكارییه‌ش كه‌ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له‌ دانیشتنی نائاسایی ژماره‌ (1)ی رۆژی (2/7/2001)یدا ئه‌نجامی داوه‌ و، به‌ پێی ئه‌و صەڵاحییاتەش كه‌ بڕگه‌ی (3)ی یاسای ژماره‌ (10) ی ساڵی 1997 پێمانی داوه‌، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌مان دا:

یاسای ژماره‌ (12)ی ساڵی 2001 یاسای دووه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره‌ (12)ی ساڵی 1992ی وه‌زاره‌تی دادی هه‌رێمی كوردستانی عێراق

مادده‌ی یه‌كه‌م:

مادده‌ی یه‌كه‌م هه‌موار ده‌كرێ و، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌خرێته‌ سه‌رو ده‌بێت به‌ بڕگه‌ (4)ی مادده‌كه‌

(4) بریكاری وه‌زاره‌ت: بریكاری وه‌زاره‌تی داد.

مادده‌ی دووه‌م:

مادده‌ی سێیه‌م هه‌موار ده‌كرێ، بڕگه‌ی دووه‌می ده‌خرێته‌ سه‌رو به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ ده‌خوێنرێته‌وه‌:

  1. وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته‌كه‌یه‌و به‌رپرسی ئاراسته‌ كردنی ئیشه‌كانێتی و، هه‌موو بەڕیارو رێنمایی و فه‌رمانه‌كانی ئیش و كاری وه‌زاره‌ته‌كه‌و پێكهاته‌و صه‌ڵاحییات و كاروباری دیكه‌ی ئیداری و هونه‌ری له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌م یاسایه‌و یاسا به‌ركارخراوه‌كانی تردا هه‌مووی هه‌ر له‌ لایه‌ن خۆیه‌وه‌ ده‌رده‌چێ و، وه‌زیر به‌رامبه‌ر به‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌رپرسه‌ ، چونكه‌ خۆی ئه‌ندامێكی هاوكاره‌ له‌ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌دا.
  2. بریكاری وه‌زاره‌ت: له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و صه‌ڵاحییاته‌ی كه‌ وه‌زیر پێی ده‌سپێرێ یاریده‌ی وه‌زیر ده‌دا له‌ ئاراسته‌ كردنی وه‌زاره‌ته‌كه‌ و سه‌رپه‌رشتیی كاروباری یاسایی و هونه‌ری ئیداری و دارایی و رێكخستندا، به‌ مه‌رجێ دادوه‌ر (حاكم) بووبێ، ماف و سیفه‌تی دادوه‌ریه‌كه‌شی هه‌ر بۆ ئه‌مێنێ و پارێزراوه‌. 

مادده‌ی سێیه‌م:

مادده‌ی چواره‌م هه‌موار ده‌كرێ و ئه‌م بڕگه‌یه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌خرێته‌ سه‌ر و ده‌بێ به‌ بڕگه‌ی (2) و، ئه‌م بڕگه‌ (2)وه‌ی ئێستاشی ده‌بێته‌ بڕگه‌ی (3)ی مادده‌كه‌.

2) نووسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت: به‌رێوه‌به‌رێك هه‌ڵی ده‌سورێنێ كه‌ بڕوانامه‌ی زانكۆی له‌ یاسادا هه‌بێ.

مادده‌ی چواره‌م:

پێویسته‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌م یاسایه‌ بخه‌نه‌ به‌ركار.

مادده‌ی پێنجه‌م:

 ئه‌م یاسایه‌ له‌ رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له‌ (وه‌قایعی كوردستان)دا، ده‌خرێته‌ به‌ركار.

 د. رۆژ نوری شاوه‌یس

 سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق

الهوامش
  1. تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
  2. تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة