مادده‌ی چل ودووه‌م

معرف المادة: 4022

رقم المادة : 72

مادده‌ی چل ودووه‌م: یه‌كه‌م: سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ له‌ دادوه‌ره‌كانی پۆلی یه‌كه‌م له‌ نێوان جێگره‌كانی سه‌رۆكی دادگاكانی تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ به‌ بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی داده‌مه‌زرێت. دووه‌م: جێگری سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌و دادوه‌رانی له‌نێو دادوه‌رانی پۆلی یه‌كه‌م یا دووه‌م به‌پێی پاڵاوتنیان له‌لایه‌ن سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ به‌ بڕیارێك له‌ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌ڵده‌بژێردرێن.

الموضوع: سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ له‌ دادوه‌ره‌كانی پۆلی یه‌كه‌م,جێگری سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌و دادوه‌رانی له‌نێو دادوه‌رانی پۆلی یه‌كه‌م یا دووه‌م