مادده‌ی سی و شه‌شه‌م:
یه‌كه‌م: دوای ده‌رچوونی مه‌رسوومی هه‌رێمی به دامه‌زراندنی، ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ئه‌و دادگایه دیاری ده‌كات كه دادوه‌ر تێیدا ده‌ست به‌كار ده‌بێت.
دووه‌م: دادوه‌ر ده‌ست ناداته كاره‌كه‌ی تاكو له‌به‌رده‌م سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی ئه‌م سوێنده‌ی خواره‌وه نه‌خوات:
(سوێند ده‌خۆم به خودا كه دادپه‌روه‌رانه له‌نێوان خه‌ڵكدا دادوه‌ری بكه‌م و یاساكان به ئه‌مانه‌ت و ده‌ست پاكی و بێ لایه‌نی پیاده بكه‌م)و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریش هه‌مان سوێند له‌به‌رده‌م سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌خوات.
سێیه‌م: سه‌رۆك و ئه‌ندامانی دادگاكانی پێداچوونه‌وه سوێند له‌به‌رده‌م سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌خۆن.
الموضوع: ده‌ست به‌کار ده‌بێت,دادوه‌ر ده‌ست ناداته كاره‌كه‌ی,سوێند له‌به‌رده‌م سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی,سوێند له‌به‌رده‌م سه‌رۆكی هه‌رێم