مادده‌ی یه‌كه‌م : چاره‌نووسی یاسایی به‌رپرسی وده‌ست وپێوه‌نده‌كانی رژێمی دیكتاتۆری پێشوو كه له هه‌رێمی كوردستانی عێراقدان،ئه‌وانه‌یان كه به پیر لێبوردنه گشتییه‌كه‌ی دوای راپه‌ریینه شكۆداره‌كه‌ی سالی (1991) ــه‌وه نه‌هاتن،به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌بێت : یه‌كه‌م :بۆ ماوه‌ی (15) پازده ساڵ له مانه‌ی خواره‌وه بێبه‌ش ده‌بن : 1. ده‌نگدان وخۆپالاوتن له هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌كان وهه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نگه‌لی محه‌للی وشاره‌وانی وكۆمه‌ڵه‌و سه‌ندیكاكان وئةندامێتیی ئه‌نجومه‌نگه‌لی ئیداره‌ی موئه‌سه‌سات وشیركه‌ته گشتی وتێكه‌له‌كان. 2. له ئه‌ستۆ گرتنی وه‌زیفه گه‌لی ئیداری وسیاسی. 3. چه‌ك هه‌ڵگرتن یان به خاونبوونی چه‌ك. 4. هه‌ڵگرتنی ویسامگه‌ل ونیشان ومه‌دالیاو سوودمه‌ندبوونیش له ماف وئیمتیازه‌كانییان. 5. مافی داخڵبوونی حزبگه‌لی سیاسی ورێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ ونواندنی هه‌ر بزاڤێكی سیاسی. 6. موڵكداربوونی ئامرازه‌كانی راگه‌یاندن،به نموونه،وه‌ك (رادیۆ، ته‌له‌فیزیۆن،رۆژنامه،گۆڤار‌و ئامرازه‌كانی كاركردن له رای گشتی)یان ئیش كردن له‌م بوارانه‌دا، یا، به‌هه‌ر سیفه‌تێك،ده‌بێ، ببێ. 7. هاوپشك بوون به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ له هه‌ر ئیلتیزامێ له‌گه‌ڵ دایه‌ره‌گه‌لی حكومه‌ت و ده‌زگاو شیركه‌ته گشتی وشیركه‌ته تێكه‌ڵه‌كاندا . 8. كار كردن له ناوه‌ندی زانكۆییدا، به‌هه‌ر سیفه‌تی، ده‌بێ، ببێ.
الموضوع: چاره‌نووسی یاسایی به‌رپرسی وده‌ست وپێوه‌نده‌كانی رژێمی دیكتاتۆری پێشوو,مافی داخڵبوونی حزبگه‌لی سیاسی ورێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ,ده‌نگدان وخۆپالاوتن له هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌كان,كار كردن له ناوه‌ندی زانكۆییدا,موڵكداربوونی ئامرازه‌كانی راگه‌یاندن