مادده‌ی دوازده‌م: تۆماری رێكخراو رێكخراو له‌سه‌ریه‌تی ئه‌و تۆمارانه‌ی دادێی هه‌بێت و ده‌بێ له‌لایه‌ن دادنووسیشه‌وه ئه‌رێ كرابن: یه‌كه‌م: تۆماری ئه‌ندامان: ناو، ناونیشان، ته‌مه‌ن، ره‌گه‌ز، پله‌ی خوێندن و رۆژی بوونه ئه‌ندام تۆمار كرابێت. دووه‌م: تۆماری بڕیاره‌كان: بریتی ده‌بێت له بڕیاره‌كانی هه‌ریه‌ك له ده‌سته‌ی كارگێڕی رێكخراوه‌كه و ده‌سته‌ی گشتی و، ناوی ئه‌و كه‌سه‌ی كه به‌پێی پێره‌وه‌كه‌ی نوێنه‌رایه‌تی رێكخراو ده‌كات و تۆماره‌كه‌ش له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی كارگێڕی رێكخراوه‌كه‌وه ئیمزا ده‌كرێ. سێیه‌م: تۆماری ژمێریاری: داهات و خه‌رجییه‌كانی رێكخراوی تیادا تۆمار ده‌كرێت. چواره‌م: تۆماری بنه‌ڕه‌ت (تۆماری هه‌بووه‌كان): هه‌موو سامانی گواسته و نه‌گواسته‌ی رێكخراوكه‌ی تیادا تۆمار ده‌كرێت.
الموضوع: تۆماری ئه‌ندامان,تۆماری بڕیاره‌كان,تۆماری ژمێریاری,تۆماری بنه‌ڕه‌ت