مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م: له حاڵه‌تی پابه‌ند نه‌بوونی ئه‌نجومه‌نی كارگێری قوتابخانه یان په‌یمانگه‌ی ناحكومی به حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، ئه‌وا له وه‌زاره‌ت لێژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێكده‌هێنرێت، كه پێویسته له‌سه‌ری ڕاپۆرتێك ده‌رباره‌ی حاڵه‌ته‌كه بۆ وه‌زاره‌ت به‌رزبكاته‌وه بۆ ده‌ركردنی یه‌كێك له‌م بڕیارانه‌ی خواره‌وه: یه‌كه‌م: ده‌ستگرتن به‌سه‌ر قوتابخانه یان په‌یمانگه ناحكومیه‌كه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی كاتی و به‌رێوه‌بردنی له لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه تاوه‌كو كێشه‌كان به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه چاره‌سه‌ر ده‌كرێن. دووه‌م: ئه‌گه‌ر كێشه‌كه به‌رده‌وام بوو ئه‌وا مۆڵه‌ته‌كه هه‌ڵده‌وه‌شێندرێته‌وه‌و قوتابخانه یان په‌یمانگه ناحكومیه‌كه داده‌خرێت.
الموضوع: پابه‌ند نه‌بوونی ئه‌نجومه‌نی كارگێری قوتابخانه یان په‌یمانگه‌ی ناحكومی,ده‌ستگرتن به‌سه‌ر قوتابخانه یان په‌یمانگه ناحكومیه‌كه‌دا,مۆڵه‌ته‌كه هه‌ڵده‌وه‌شێندرێته‌وه