مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م: پرنسیپه بنه‌ڕه‌تیه‌كانی وه‌رگرتنی قوتابیان به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه دبێت: یه‌كه‌م: وه‌رگرتنی قوتابیان له قوتابخانه‌و په‌یمانگه ناحكومیه‌كاندا به‌ده‌ر ده‌بێت له مه‌رجی ته‌مه‌ن و تێكڕای متمانه‌پێكراو له سیسته‌می وه‌رگرتن له قوتابخانه حكومیه‌كاندا. دووه‌م: قوتابخانه‌و په‌یمانگه ناحكومیه‌كان له كاتی دیاریكراودا هه‌ڵده‌ستن به پێشكه‌شكردنی پلانی وه‌رگرتنی قوتابیان به وه‌زاره‌ت و پاش ڕه‌زامه‌ندی وه‌زاره‌ت لیستێك به‌ناوه‌كانیان پێشكه‌شی وه‌زاره‌ت ده‌كرێت بۆ ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕین له‌سه‌ریاندا. سێیه‌م: گواستنه‌وه‌ی قوتابیان له قوتابخانه‌و په‌یمانگه حكومیه‌كان بۆ قوتابخانه‌و په‌یمانگه ناحكومیه‌كان و به‌پێچه‌وانه‌وه، به‌پێی سیسته‌می تایبه‌ت به وه‌رگرتن ده‌بێت.
الموضوع: پرنسیپه بنه‌ڕه‌تیه‌كانی وه‌رگرتنی قوتابیان,مه‌رجی ته‌مه‌ن و تێكڕای متمانه‌پێكراو,پیشكەشکردنی پلانی وه‌رگرتنی قوتابیان,گواستنه‌وه‌ی قوتابیان به‌پێی سیسته‌می تایبه‌ت