مادده‌ی نۆزده‌م: یه‌كه‌م: به‌رێوه‌به‌رایه‌تی قوتابخانه‌و په‌یمانگه ناحكومیه‌كان به‌رپرسن له دابینكردنی ماف و جیاوكه ماددی و مه‌عنه‌وییه‌كانی مامۆستا‌و فه‌رمانبه‌ره‌كانیان له ماوه‌ی خزمه‌تكردنیان له‌و قوتابخانه‌و په‌یمانگه ناحكومیانه‌دا. دووه‌م: ماوه‌ی خزمه‌تی مامۆستا‌و فه‌رمانبه‌ران له قوتابخانه‌و په‌یمانگه ناحكومیه‌كاندا بۆ مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌و سه‌رمووچه‌و خانه‌نشینی هه‌ژمار ده‌كرێت. سێیه‌م: به‌رێوه‌به‌رایه‌تی قوتابخانه‌و په‌یمانگه ناحكومیه‌كان به‌گوێره‌ی پێویستیان بۆ پسپۆڕییه‌كانی وانه‌گوتنه‌وه پاش ڕه‌زامه‌ندی یه‌كه‌ی سه‌رپه‌رشتیكردن، داوای دامه‌زراندنی مامۆستایان له وه‌زاره‌ت ده‌كات و، وه‌زاره‌تیش له رێگه‌ی لێژنه‌یه‌كی پسپۆر‌و له‌سه‌ر بنه‌مای ستانده‌ره یاسایی و زانستیه‌كان و به بڕیاری وه‌زیر ڕه‌زامه‌ندی ده‌رده‌بڕێت. چواره‌م: نابێت قوتابخانه‌و په‌یمانگه‌ی ناحكومی به‌بێ پاساوی یاسایی وبه‌بێ ڕه‌زامه‌ندی وه‌زاره‌ت ده‌ستبه‌رداری مامۆستا‌و فه‌رمانبه‌رانی بێت. پێنجه‌م: پێویسته به‌رێوه‌به‌رایه‌تی قوتابخانه‌و په‌یمانگه ناحكومیه‌كان ئه‌و تۆمارانه بگرنه‌ده‌ست كه‌وا یاسای ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی به مه‌رجی داناون بۆ جێگیركردنی مافی كارمه‌نده‌كانی له مامۆستا فه‌رمانبه‌ر وكارگوزاره‌كان.
الموضوع: به‌رێوه‌به‌رایه‌تی قوتابخانه‌و په‌یمانگه ناحكومیه‌كان ماف و جیاوكه ماددی و مه‌عنه‌وییه‌كانی مامۆستا‌و فه‌رمانبه‌ره‌كانیان له ماوه‌ی خزمه‌تكردنیان,ماوه‌ی خزمه‌تی مامۆستا‌و فه‌رمانبه‌ران له قوتابخانه‌و په‌یمانگه ناحكومیه‌كان بۆ مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌و سه‌رمووچه‌و خانه‌نشینی,به‌رێوه‌به‌رایه‌تی قوتابخانه‌و په‌یمانگه ناحكومیه‌كان داوای دامه‌زراندنی مامۆستایان له وه‌زاره‌ت ده‌كات,نابێت قوتابخانه‌و په‌یمانگه‌ی ناحكومی به‌بێ پاساوی یاسایی وبه‌بێ ڕه‌زامه‌ندی وه‌زاره‌ت ده‌ستبه‌رداری مامۆستا‌و فه‌رمانبه‌رانی بێت,پێویسته به‌رێوه‌به‌رایه‌تی قوتابخانه‌و په‌یمانگه ناحكومیه‌كان ئه‌و تۆمارانه بگرنه‌ده‌ست كه‌وا یاسای ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی به مه‌رجی داناون بۆ جێگیركردنی مافی كارمه‌نده‌كانی له مامۆستا فه‌رمانبه‌ر وكارگوزاره‌كان