مادده‌ی سێیه‌م: یه‌كه‌م: هه‌ر كه‌سێكی سروشتی یان مه‌عنه‌وی، به ته‌نیا یان به كۆمه‌ڵ، مافی دامه‌زراندنی قوتابخانه‌و په‌یمانگه‌ی ناحكومی هه‌یه به‌گوێره‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه. دووه‌م: پێویسته بۆ دامه‌زراندنی قوتابخانه یان په‌یمانگه‌ی ناحكومی و ده‌ستكردن به پرۆسه‌ی فێركردن و ئه‌نجامدانی گۆڕانكاری ریشه‌یی تیایدا، داواكاریێكی نووسراو بۆ وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌ت، پێشكه‌ش بكرێت. سێیه‌م: له سه‌ر وه‌زاره‌ت پێویسته سه‌یری داواكارییه‌كه بكات له ماوه‌یه‌ك كه له سی رۆژ له رێكه‌وتی پێشكه‌شكردنی تێپه‌ڕنه‌كات، وه پێویسته ره‌تكردنه‌وه‌ی داواكارییه‌كه پاڵپشت بێت به پاساوێكی یاسایی. چواره‌م: ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌ت له ماوه‌ی یاسایی دیاریكراودا وه‌ڵامی داواكارییه‌كه‌ی نه‌دایه‌وه، ئه‌وا داواكارییه‌كه به په‌سه‌ندكراو هه‌ژمار ده‌كرێت. پێنجه‌م: پێویسته هه‌ر قوتابخانه یان په‌یمانگه‌یه‌كی ناحكومی ناوێكی تایبه‌ت و جیاكه‌ره‌وه‌ی هه‌بێت كه له‌گه‌ڵ تایبه‌تمه‌ندییه كولتوری و په‌روه‌رده‌یی و نیشتیمانییه‌كانی هه‌رێمدا بگونجێت. شه‌شه‌م: پێویسته هه‌ر قوتابخانه‌یه‌ك یان په‌یمانگه‌یه‌كی ناحكومی پێڕه‌وێكی ناوخۆیی هه‌بێت كه بنه‌ما گشتییه‌كانی كاركردن و چۆنیه‌تی به‌رێوه‌بردنی كاروباره‌كانیان له‌خۆ بگرێت و له‌گه‌ڵ داواكاری مۆڵه‌تدان پێشكه‌شی وه‌زاره‌ت بكرێت.
الموضوع: مافی دامه‌زراندنی قوتابخانه‌و په‌یمانگه‌ی ناحكومی,داواكاری نووسراو بۆ ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌ت,پاساوێكی یاسایی بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی داواكارییه‌كه,ناوێكی تایبه‌ت و جیاكه‌ره‌وه‌ی قوتابخانه‌و په‌یمانگه,پێڕه‌وێكی ناوخۆیی قوتابخانه‌و په‌یمانگه