مادده‌ی دووه‌م: قوتابخانه‌و په‌یمانگه‌ی ناحكومی بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئه‌م ئامانجانه‌ی خواره‌وه داده‌مه‌زرێن: یه‌كه‌م: ڕه‌خساندنی بواری نوێی زیاتر بۆ په‌روه‌رده‌و فێركردن، وێڕای تواناكانی حكومه‌ت، به‌مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدان و یارمه‌تیدان و گه‌یشتن به ئامانجه‌كانی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فێركردنی نیشتیمانیی. دووه‌م: دابین و ئاماده‌كردنی پێداویستیه جۆراوجۆره‌كانی مۆدێرنكردنی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فێركردن له رێگه‌ی پرۆگرام و رێكاری مۆدێرن به‌پێی بنه‌ماو پرنسیپه‌كانی ئه‌م یاسایه. سێیه‌م: گرنگیدان به فێركردنی زمانه بیانییه زیندووه‌كان له پاڵ پرۆگرامه فێركارییه بڕیاردراوه‌كان. چواره‌م: ڕه‌خساندنی زه‌مینه‌ی گونجاو بۆ كێبركێ له بواری په‌روه‌رده‌و فێركردن به‌مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی ئاراسته‌ی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی و داهێنانی زیاتر له په‌روه‌رده‌و فێركردن به به‌رجه‌سته‌كردنی نموونه‌ی مۆدێرن و سه‌رده‌مییانه له سیسته‌م و پرۆگرامه په‌روه‌رده‌ییه‌كاندا. پێنجه‌م: هاندانی پرۆسه‌ی وه‌به‌رهێنانی نیشتیمانیی و بیانی له هه‌رێمدا له بواره‌كانی په‌روه‌رده‌و فێركردن له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌و سیسته‌مێكی نوێ‌دا (مۆدێرن). شه‌شه‌م: ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌ت له به‌رده‌م ڕه‌وه‌ندو بیانی و گه‌ڕاوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، تاوه‌كو دانه‌بڕێن و به‌مه‌به‌ستی به‌رده‌وام بوونیان له په‌روه‌رده‌و فێركردنی نیشتیمانیی و دابینكردنی پێداویستی و خزمه‌تگوزارییه‌كانی په‌روه‌رده‌و فێركردن به جۆرێك كه له‌گه‌ڵ پرۆگرامه‌كانی فێركردنی هه‌رێم ئه‌و وڵاتانه‌ی لێیه‌وه هاتوون بگونجێت.
الموضوع: ڕه‌خساندنی بواری نوێی زیاتر بۆ په‌روه‌رده‌و فێركردن,دابین و ئاماده‌كردنی پێداویستیه جۆراوجۆره‌كانی مۆدێرنكردنی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فێركردن,گرنگیدان به فێركردنی زمانه بیانییه زیندووه‌كان,ڕه‌خساندنی زه‌مینه‌ی گونجاو بۆ كێبركێ له بواری په‌روه‌رده‌و فێركردن,هاندانی پرۆسه‌ی وه‌به‌رهێنانی نیشتیمانیی و بیانی له هه‌رێمدا