ماددهی (163) وەزارەت، لە ڕێگەی ڕێنماییەوە کە وەزیر دەریدەکات، مافی وەرگرتنی ڕەسمی لەو کار و خزمەتگوزاریانەی خوارەوەدا هەیە:- یەکەم: هاوتاکردنی بڕوانامەکان. دووەم: وردبینیکردنی بەڵگەنامەکان و وەرگێڕانیان. سێیەم: وێنەی زیادەی بەڵگەنامەکان. چوارەم: ڕسوماتی پێدانی مۆڵەت، و نوێکردنەوەی مۆڵەت، گواستنەوەی دامەزراوەی پەروەردەیی ناحکومی، ناوگۆڕینی دامەزراوە و ئەو خزمەتگوزاریانەی دیکە کە پەیوەندیان بە دامەزراوە پەروەردەییە ناحکومییەکانەوە. پێنجەم: بەشداربوون لە تاقیکردنەوە دەرەکییەکان.
الموضوع: مافی وەرگرتنی ڕەسمی لە کار و خزمەتگوزاری,هاوتاکردنی بڕوانامەکان,وردبینیکردنی بەڵگەنامەکان و وەرگێڕانیان,ڕسوماتی پێدانی مۆڵەت و نوێکردنەوەی مۆڵەت,گواستنەوەی دامەزراوەی پەروەردەیی ناحکومی