مادده‌ی (157)

معرف المادة: 19606

رقم المادة : 587

مادده‌ی (157) یەکەم: لەهەر بەڕێوەبەرایەتییەکی گشتیی پەروەردە لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان، ئەنجومەنێک پێکدێت، بە سەرۆکایەتی بەڕێوەبەری گشتی و ئەندامیەتی هەر یەک لە: 1. یاریدەدەرانی بەڕێوەبەری گشتی. 2. بەڕێوەبەرەکانی پەروەردە لە سنووری پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان. 3. بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆریی و سەرپەرشتیکردن. دووەم: دەکرێت کەسانی پسپۆر بۆ کۆبونەوەکانی ئەنجومەن بانگێشت بکرێن، بێ ئەوەی مافی دەنگدانیان هەبێت. سێیەم: نوێنەری یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، مافی ئامادەبوونی لەو کۆبوونەوانە هەیە کە پەیوەستن بە پرسی مامۆستایان، بێ ئەوەی مافی دەنگدانی هەبێت. چوارەم: لەکاتی ئامادەنەبوونی سەرۆکی ئەنجومەن لە کۆبوونەوەکان، پێشوەختە مافی دستینشانکردنی جێگرەوەیەکی بۆ بەڕێوەبردنی کۆبونەوەکە هەیە. پێنجەم: کۆبوونەوەی ئەنجومەن لانیکەم مانگێ جارێک دەبێت، و هەر کاتێکیش پێویست بوو دەتوانێت کۆبوونەوە بکات، و بڕیارەکانی ئەنجومەن بە دەنگی زۆرینە دەبێت، جگە لە دەنگدان لەو پرسانەی کە تەنها لە دەسەڵاتی بەڕێوەبەری گشتییە. شەشەم: بەڕێوەبەری گشتی بڕیاردەرێک بۆ ئەنجومەن لە نێو فەرمانبەرانی پەروەردە دیاریدەکات، کە دەبێت بڕوانامەی بەرایی زانکۆی هەبێت و لە تۆمارکردنی کۆنوسی کۆبوونەوەکان و گشتاندنیان بەرپرس دەبێت.

الموضوع: پێکدانی ئەنجومەن لە بەڕێوەبەرایەتییەکی گشتیی پەروەردە,دعوتی کەسانی پسپۆر بۆ کۆبونەوەکان,مافی ئامادەبوونی نوێنەری یەکێتی مامۆستایانی کوردستان لە کۆبوونەوەکان,مافی دستینشانکردنی جێگرەوەیەکی بۆ بەڕێوەبردنی کۆبونەوەکان,بڕیاردانی بەڕێوەبەری گشتی بۆ ئەنجومەن