ماددهی (152) یەکەم: ئەم بەڕێوەبەرایەتیە گشتیانەی خوارەوە لە وەزارەت دەبن:- 1. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دیوان. 2. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی باخچەی منداڵان و فێرکردنی بنەڕەتی. 3. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی فێرکردنی ئامادەیی و پیشەیی. 4. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەیمانگەکان. 5. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی dڵنیایی جۆریی و سەرپەرشتیکردن. 6. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تاقیکردنەوەکان و ساڵنامەی خوێندن . 7. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پرۆگرامەکانی خوێندن. 8. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پلاندانانی پەروەردەیی. 9. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی فێرکردنی تورکمانی. 10. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی فێرکردنی سریانی. 11. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەرزش و هونەر. 12. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بیناسازیی. 13. بەڕێوەبەرایەتی گشتیی فێرکردنی ناحکومی. دووەم: لە گشت پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێم بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردە دەبێت. سێیەم: هەر یەک لەو بەڕێوەبەرایەتییە گشتییانەی لە بڕگەکانی (یەکەم) و (دووەم) ی ئەم ماددەیەدا هاتوون، لەلایەن فەرمانبەرێکەوە بە پلەی بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەدەبرێن، کە دەبێت بڕوانامەی بەرایی زانکۆی هەبێت و ئەزموون و خزمەتیشی لە بواری پەروەردە و فێرکردن، یاخود بواری ئەکادیمی لە (10) دە ساڵ کەمتر نەبێت. چوارەم: 1. ئەرک و دەسەڵاتی پێکهاتەکانی وەزارەت بە پەیڕەوێک ڕێکدەخرێت کە ئەنجومەنی وەزیران دەریدەکات. 2. ئەنجومەنی وەزیران دەتوانێت لە کاتی پێویستدا، بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی هاتوو لە بڕگەی (یەکەم)ی ئەم ماددەیەدا لەسەر پێشنیاری وەزارەت، لێکبدات یان تێکەڵ بکاتەوە.
الموضوع: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دیوان,بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی باخچەی منداڵان و فێرکردنی بنەڕەتی,بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی فێرکردنی ئامادەیی و پیشەیی,بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەیمانگەکان,بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی فێرکردنی ناحکومی