مادده‌ی (135)

معرف المادة: 19584

رقم المادة : 587

مادده‌ی (135) یەکەم: ئەو ئەرکانەی لە ماددەکانی(58، 59، 60)ی ئەم یاسایەدا هاتوون، بەسەر یاریدەدەری بەڕێوەبەر و مامۆستا و ڕێنماییکاری پەروەردەیی لە دامەزراوە پەروەردەییە ناحکومییەکاندا، جێبەجێ دەکرێت. دووەم: دامەزراوە پەروەردەییە ناحکومییەکان دەتوانن ئەرکی دیکە بە یاریدەدەری بەڕێوەبەر و مامۆستا و ڕێنماییکاری پەروەردەیی بسپێرن بەپێى ئەو ڕێکەوتنەى لەگرێبەستى دامەزراندندا هاتووە.

الموضوع: یاریدەدەری بەڕێوەبەر و مامۆستا,دامەزراوە پەروەردەییە ناحکومییەکان,ئەرکی دیکە بە یاریدەدەری بەڕێوەبەر و مامۆستا,ڕێکەوتنەى لەگرێبەستى دامەزراندن