مادده‌ی (109)

معرف المادة: 19558

رقم المادة : 587

مادده‌ی (109) یەکەم: خاوەنی مۆڵەت، تەنها پاش تێپەڕبوونی (4) چوار ساڵ بەسەر دامەزراندنی دامەزراوەکە بە شێوەیەکی کرداریی، مافی دەستبەرداربوونی خاوەنداریەتی مۆڵەتەکەی هەیە. دووەم: 1. خاوەن مۆڵەت ناتوانێت بێ ڕەزامەندی فەرمی وەزارەت و هەبوونی گشت مەرجەکان لەو کەسەی داواکاره ببێتە خاوەنی نوێ، دەستبەرداری مۆلەتەکەی ببێت. 2. لە کاتی هەبوونی گشت مەرجەکان لە داواکاردا، وەزارەت لە ماوەیەک کە لە (60) شەست ڕۆژ لە ڕێکەوتی پێشکەشکردنی داواکارییەکە بە گشت پێداویستیەکانیەوە تێپەڕ نەکات، داواکارییەکە پەسەند دەکات. سێیەم: مۆڵەت نادرێت بە هیچ کەسێک، کە لە ماوەی (6) شەش ساڵی پێشتر، دەستبەرداری خاوەنداریەتی مۆڵەتێک بووبێت، یان مۆڵەتەکەی هەڵوەشێنرابێتەوە.

الموضوع: خاوەنی مۆڵەت,دەستبەرداربوونی خاوەنداریەتی مۆڵەت,پەسەندکردنی داواکارییەکان,مۆڵەت نادرێت