ماددهی (101) یەکەم: دامەزراوە پەروەردەییە ناحکومییەکان چوار جۆرن:- 1. دامەزراوەی پەروەردەیی ناحکومی خۆماڵی، کە پرۆگرامی حکومی یان پروگرامێکی تایبەت بە خۆیان کە لە وەزارەت ڕێگەپێدراوە، پیادە دەکەن. 2. دامەزراوەی پەروەردەیی ناحکومی قازانج نەویست، کە پرۆگرامی حکومی یان پروگرامێکی تایبەت بە خۆیان کە لە وەزارەت ڕێگەپێدراوە، پیادە دەکەن. 3. دامەزراوەی پەروەردەیی ناحکومی نێودەوڵەتی، کە بریتین لەو دامەزراوانەی کە:- أ. پرۆگرامێکی خوێندنی ناوەندێکی متمانەدەری نێودەوڵەتی فێرکردنی جیهانی پێشکەوتووی تێدا پیادە دەکرێت. ب. سیستەمێکی ئەزموونەکانی ناوەندێکی پەروەردەیی نێودەوڵەتی متمانەداری باوەڕپێکراویان تێدا پیادە دەکرێت. ج. سیستەمێکی سەرپەرشتیاری یان هەڵسەنگاندنی ناوەندێکی پەروەردەیی نێودەوڵەتی باوەرپێکراویان، هەبێت. 4. دامەزراوە پەروەردەییە ناحکومیە بیانییەکان، کە پرۆگرامی خوێندن، سیستەمی تاقیکردنەوەکان، جۆری بڕوانامە و هەڵسەنگاندنی وڵاتێکی دیاریکراو پیادە دەکەن، بە ڕەچاوکردنی بنەما گشتییەکانی خوێندن لە هەرێم، وەک ئەوەی لە یاسا بەركارەكاندا، هاتووە. 1. پێویستە داواکاری مۆڵەت ناوێکی جیاکەرەوە بۆ دامەزراوەکەی دیاریبکات، بە جۆریک کە ناوەکە یان ناوە لێکدراوەکە بەتەواویی هەمان ناو نەبێت کە دامەزراوەیەکی پەروەردەیی دیکە لە هەمان بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردە هەیەتى، و نابێت ناوەکە لەگەڵ پەیامی پەروەردە ناکۆک بێت. دووەم: گشت دامەزراوە ناحکومییەکان پابەندن بە پیادەکردنی سیستەمی دڵنیایی جۆریی، و نابێت ئامانجەکانیان لەگەڵ ئامانج و فەلسەفەی ئەم یاسایەدا، ناکۆک بێت.
الموضوع: دامەزراوە پەروەردەیی ناحکومی خۆماڵی,دامەزراوە پەروەردەیی ناحکومی قازانج نەویست,دامەزراوە پەروەردەیی ناحکومی نێودەوڵەتی,دامەزراوە پەروەردەیی ناحکومیە بیانییەکان