ماددهی (98) یەکەم: ئامادەکاریی بۆ سەردانی دامەزراوەکان بەپێی ڕێکارەکان و پێداویستیەکانی سیستمی دڵنیایی جۆریی. دووەم: بەدواداچوون و سەرپەرشتیکردنی کاری دامەزراوەکان، دڵنیابوون لە بوونی ڕێکاریی فەراهەمکردنی دڵنیایی جۆریی و بەدواداچوونیان. سێیەم: شیکردنەوەی ئەنجامی سەردانیکردنەکان و نووسینی ڕاپۆرتی کۆتایی هەڵسەنگاندن. چوارەم: ڕاگەیاندنی ڕاپۆرتی کۆتایی و ناردنی وێنەیەکی بۆ دامەزراوە پەیوەندیدارەکە.
الموضوع: ئامادەکاری بۆ سەردانی دامەزراوەکان,بەدواداچوون و سەرپەرشتیکردنی کاری دامەزراوەکان,شیکردنەوەی ئەنجامی سەردانیکردنەکان,ڕاگەیاندنی ڕاپۆرتی کۆتایی