ماددهی (96) یەکەم: ڕێنوێنی، بەدواداچوون، هەڵسەنگاندن، پشتیوانیکردن و پشکنینی کاری دامەزراوەکان و مامۆستایان و فەرمانبەران لە ڕووە جیاوازەکانەوە. دووەم: پشتگیریکردنی دامەزراوە پەروەردەیی و فێرکارییەکان بەمەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستەکانیان. سێیەم: داهێنانی ڕێکاری بابەتیانە بۆ دڵنیایی جۆریی. چوارەم: ئامادەکردنی ڕاپۆرتی ساڵانە سەبارەت بە باش بەڕێوەچوونی پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن، پلان و پێشنیازەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دڵنیایی جۆریی و سەرپەرشتیكردن، سەرپەرشتیاری و چۆنیەتی گەشەکردنی پرۆسەی پەروەردەیی و فێرکاریی و چالاکییەکان، کاروباری دارایی و کارەکانی دیکەی بەڕێوەبەرایەتییەکە.
الموضوع: ڕێنوێنی دامەزراوەکان,پشتیوانیکردنی دامەزراوە پەروەردەیی,داهێنانی ڕێکاری بابەتیانە,ئامادەکردنی ڕاپۆرتی ساڵانە