مادده‌ی (93)

معرف المادة: 19542

رقم المادة : 587

مادده‌ی (93) یەکەم: ئەرکی بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆریی و سەرپەرشتیکردنە، فۆرمەکانی هەڵسەنگاندن کۆبکاتەوە، کورت و پوختیان بکات، تۆمار و شیکردنەوەیان بۆ بکات و سوودیان لێ وەربگرێت . دووەم: ئاستی کارایی هەر دامەزراوەیەک بەپێی زانیاری و بەڵگەکانی ڕاپۆرتی ساڵانە دەبێت، و دامەزراوەکان بەم جۆرە پۆلێن دەکرێن:- ئاستی یەکەم: پێویستی بە پشتیوانی گەورەیە. ئاستی دووەم: پێویستی بە پشتیوانیە. ئاستی سێیەم: ناوەندە. ئاستی چوارەم: باشە. سێیەم: هەر کارمەندێکی پەروەردەیی و فێرکردن، لە هەر دامەزراوەیەک، بەپێی هەڵسەنگاندنی هەگبەکەی پۆلێن دەکرێت بۆ:- پێویستی بە پشتیوانیە. پەسەندە. ناوەندە. باشە. زۆر باشە. نایابە. چوارەم: وەزارەت، بە پشتبەستن بە ئاکامەکانی پیادەکردنی سیستەمی دڵنیایی جۆریی، پڕۆسەی هاندان جێبەجێ دەکات. پێنجەم: ڕاپۆرتی ئەنجامەکانی پرۆسەی هەڵسەنگاندن لەناو دۆسیەی دامەزراوەکەدا هەڵدەگیرێت، و وێنەیەکی بۆ بەڕێوەبەرایەتیی دڵنیایی جۆریی و سەرپەرشتیکردن لە پارێزگا بەرزدەکرێتەوە.

الموضوع: ئەرکی بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆریی,فۆرمەکانی هەڵسەنگاندن کۆبکاتەوە,ئاستی کارایی دامەزراوەکان,پشتیوانی گەورەی,پشتیوانیە,ناوەندە,باشە,زۆر باشە,نایابە,پشتیوانیە,پەسەندە,وەزارەت,سیستەمی دڵنیایی جۆریی,پرۆسەی هاندان جێبەجێ,ڕاپۆرتی ئەنجامەکان