ماددهی (90) یەکەم: وەزارەت ڕێبەری دڵنیایی جۆریی لە بواری پەروەردە و فێرکردندا بڵاودەکاتەوە. ڕێبەری دڵنیایی جۆریی پێناسەی دڵنیایی جۆریی و سیستمەکەی، بەڕێوەبردنی سیستەمی دڵنیایی جۆریی لە وەزارەت و دامەزراوەکان، و نیشاندەرەکانی دڵنیایی جۆری لە وانەوتنەوە، بەڕێوەبردنی دامەزراوەکان، شێوازەکانی وانەوتنەوە، پرۆگرامەکان، ژینگەی دامەزراوەکە، پێکهاتەکانی هەگبەی مامۆستا، دیاریکردنی ڕۆڵی بەخێوکاران لە پرۆسەی دڵنیایی جۆریی، نموونەیەکی فۆرمەکانی هەڵسەنگاندن و چۆنیەتی پڕکردنەوەیان لەلایەن كارمەندانی دامەزراوەکان، لە خۆدەگرێت. دووەم: دەبێت ڕێبەری دڵنیایی جۆریی پێش دەستپێکردنی ساڵی خوێندن لەلایەن وەزارەتەوە ئامادە بکرێت و بەسەر دامەزراوەکاندا دابەش بکرێت.
الموضوع: وەزارەت ڕێبەری دڵنیایی جۆریی,پێناسەی دڵنیایی جۆریی,سیستەمی دڵنیایی جۆریی,دامەزراوەکان,پرۆگرامەکان