مادده‌ی (73)

معرف المادة: 19522

رقم المادة : 587

مادده‌ی (73) یەکەم: ژمارە و شێوازی دابەشکردنی بەشە وانەکان لە دامەزراوە پەروەردەییە حکومییەکاندا، لەلایەن ئەنجومەنی وەزارەتەوە، ساڵانە و پێش کۆتاییهاتنی مانگی تەمووز پەسەند دەکرێت. دووەم: ئەگەر مامۆستایەک، نەیتوانی گشت ئەو بەشە وانانەی، لە دامەزراوە پەروەردەییە پەیوەندیدارەکەدا بۆی تەرخانکراوە بڵێتەوە، ئەوا دەبێت پاشماوەی بەشە وانەکانی لە دامەزراوەیەکی پەروەردەیی حکومی دیکەدا تەواو بکات. سێیەم: لە هیچ دامەزراوەیەکی پەروەردەیى حکومی، کرێی وانەبێژیی بۆ هیچ مامۆستایەک هەژمار ناکرێت، ئەگەر مامۆستاى میلاک و گرێبەستى دامەزراوەکە تەواوی بەشەوانەکانی خۆی نەوتبێتەوە. چوارەم: مامۆستایانی گوند و شوێنە دوورەدەستەکان حوکمەکانی ماددەی (72) و بڕگەی (دووەم)ی ئەم ماددەیە، نایانگرێتەوە.

الموضوع: دابەشکردنی بەشە وانەکان لە دامەزراوە پەروەردەییە حکومییەکان,پاشماوەی بەشە وانەکان لە دامەزراوەیەکی پەروەردەیی حکومی دیکەدا,کرێی وانەبێژیی بۆ هیچ مامۆستایەک هەژمار ناکرێت,مامۆستایانی گوند و شوێنە دوورەدەستەکان حوکمەکانی ماددەی (72) نایانگرێتەوە