مادده‌ی (72)

معرف المادة: 19521

رقم المادة : 587

مادده‌ی (72) یەکەم: ژمارەی بەشە وانەی مامۆستایان لە هەفتەیەکدا، بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت:- مامۆستایانی قۆناغی خوێندنی بنەڕەتی (24) بیست و چوار بەشە وانەیە. مامۆستایانی قۆناغی خوێندنی ئامادەیی (22) بیست و دوو بەشە وانەیە. بەڕێوەبەر (4) چوار بەشە وانەیە. یاریدەدەری بەڕێوەبەر (8) هەشت بەشە وانەیە. مامۆستای خاوەن بڕوانامەی دبلۆمی باڵا (20) بیست بەشەوانەیە. مامۆستای خاوەن بڕوانامەی ماستەر (18) هەژدە بەشەوانەیە. مامۆستای خاوەن بڕوانامەی دکتۆرا (14) چواردە بەشەوانەیە. دووەم: بەشە وانەکان بەپێی پسپۆڕی و پێداویستیی دامەزراوەکە دابەش دەکرێن. سێیەم: ژمارەی بەشەوانەکانی دەقنووسکراو لە بڕگەی (یەکەم)ی ئەم ماددەیە، لەم بارانەی خوارەوەدا بەم شێوەیە کەمدەکرێنەوە:- (2) دوو بەشە وانە بۆ ئەو مامۆستایانەی کە لە خاڵەکانی (1، 2، 3، 5، 6، 7)ی بڕگەی (یەکەم)دا هاتوون،کە تەمەنیان دەگاتە (50) پەنجا ساڵ. (4) بەشە وانە بۆ یاریدەدەری بەڕێوەبەر کە تەمەنی دەگاتە (50) ساڵ. (4) بەشە وانە بۆ ئەو مامۆستایەی کە بەپێی ماددەی (88/ دووەم)ی ئەم یاسایە ئەرکی دڵنیایی جۆریی پێدەسپێردرێت. چوارەم: وەزیر دەتوانێت ژمارەى بەشە وانەکانى هاتوو لە بڕگەکانى (یەکەم) و (سێیەم)ى ئەم ماددەیە کەمتربکاتەوە، بۆ مامۆستایانى خاوەن پێداویستى تایبەت و ئەو مامۆستایانەى نەخۆشى شێرپەنجەیان هەیە.

الموضوع: ژمارەی بەشە وانەی مامۆستایان,دابەشکردنی بەشە وانەکان بەپێی پسپۆڕی دامەزراوەکە,کەمدەکرێنەوەی ژمارەی بەشەوانەکان,کەمکردنەوەی ژمارەی بەشە وانەکان بۆ مامۆستایانی خاوەن پێداویستى تایبەت