مادده‌ی (56)

معرف المادة: 19505

رقم المادة : 587

مادده‌ی (56) یەکەم: هەموو باخچەیەکی منداڵانی حکومی، بەڕێوەبەر، مامۆستا و فەرمانبەرانی دیکەی دەبێت، ئەگەر ژمارەی منداڵان لە باخچەیەکدا لە (200) دووسەد منداڵ زیاتر بوو، دەبێت یاریدەدەرێکی بەڕێوەبەر دابنرێت. دووەم: هەموو قوتابخانە و خوێندنگە و کۆمەڵگەیەکی پەروەردەیی و پەیمانگەیەکی پەروەردەیی پیشەیی حکومی بەڕێوەبەری خۆی دەبێت و ئەگەر ژمارەی قوتابیان و خوێندکاران لە (150) سەد و پەنجا زیاتر بوو، دەبێت یاریدەدەرێکی بەڕێوەبەر یان زیاتر دابنرێت. سێیەم: هەموو قوتابخانە و خوێندنگە و کۆمەڵگەیەکی پەروەردەیی و پەیمانگەیەکی پەروەردەیی پیشەیی حکومی ژمارەیەک مامۆستای دەبێت کە لەگەڵ ژمارەی قوتابیان یان خوێندکارانیدا بگونجێت. چوارەم: وەزارەت کار دەکات بۆ ئەوەی هەموو قوتابخانە و خوێندنگە و کۆمەڵگەیەکی پەروەردەیی و پەیمانگەیەکی پەروەردەیی پیشەیی حکومی بۆ هەر (200) دوو سەد قوتابی یان خوێندکارێک ڕێنماییکارێکی پەروەردەیی هەبێت. پێنجەم: وەزارەت کاردەکات بۆ ئەوەی هەموو قوتابخانە و خوێندنگە و کۆمەڵگەیەکی پەروەردەیی و پەیمانگەیەکی پەروەردەیی پیشەیی حکومی کە (200) دوو سەد قوتابی یان خوێندکاری زیاتر هەبوو، خزمەتگوزاریی تەندروستی بۆ دابین بکرێت. شەشەم: هەموو دامەزراوەیەکی پەروەردەیی حکومی پێویستە ژمارەیەک فەرمانبەری کارگێڕیی و خزمەتگوزاریی هەبێت، ژمارەکەیان بە ڕێنماییەک دیاریدەکرێت، کە وەزیر دەریدەکات. حەوتەم: هەموو کۆمەڵگەیەکی پەروەردەیی حکومی بەڕێوەبەرێکی کۆمەڵگەی دەبێت، و بۆ هەر قۆناغێکی خوێندنیش بەڕێوەبەرێک دادەنرێت، بەڕێوەبەری کۆمەڵگە بەرپرسی سەرەکی دەبێت لە پرسە ئەکادیمی و کارگێڕیی و داراییەکان و ئەرکی سەرەکی سەبارەت بە سەرپەرشتیکردنی بەڕێوەچوون و دابینکردنی دڵنیایی جۆریی خوێندن لە قۆناغە جیاوازەکانی کۆمەڵگەکە لە ئەستۆ دەگرێت. هەشتەم: قوتابخانە و خوێندنگەکانی گوندەکان و شوێنە دوورەدەستەکان، لە مەرجەکانی بڕگەکانی سەرەوەی ئەم ماددەیە بەدەرن، و کارەکانیان بە ڕێنمایی ڕێکدەخرێت کە وەزیر دەریدەکات.

الموضوع: پێویستی بە یاریدەدەرێکی بەڕێوەبەر لە باخچەی منداڵانی حکومی,پێویستی بە یاریدەدەرێکی بەڕێوەبەر لە قوتابخانە و خوێندنگە,پێویستی بە مامۆستای بەرز لە قوتابخانە و خوێندنگە,پێویستی بە ڕێنمایی پەروەردەیی بۆ هەر 200 قوتابی یان خوێندکار,پێویستی بە خزمەتگوزاریی تەندروستی بۆ قوتابیان