ماددهی (30) یەکەم: 1- ئەرکی وەزارەتە، لە سەرەتای ساڵی خوێندندا، کتێبەکانی خوێندن بەخۆڕایی، بۆ دامەزراوە پەروەردەییە حکومییەکان دابین بکات، بەمەبەستی دابەشکردنیان بەسەر قوتابیان و خوێندکاراندا. 2- پێویستە وەزارەت لە سەرەتای ساڵی خوێندندا کتێبەکانی خوێندن، بە تێچووی خۆی بەبێ قازانج بۆ ئەو دامەزراوە پەروەردەییە ناحکومییانەی پرۆگرامی حکومی بە کاردێنن دابین بکات، بەمەبەستی دابەشکردنیان بەسەر قوتابیان و خوێندکاراندا بە خۆڕایی. دووەم: ئەرکی وەزارەتە، پێش دەستپێکردنى ساڵى خوێندن پێدوایستیەکانی دامەزراوە پەروەردەییە حکومییەکان، دابین بکات.
الموضوع: ئەرکی وەزارەتە بۆ دابین کردنی کتێبەکانی خوێندن بۆ دامەزراوە پەروەردەییە حکومییەکان,پێویستی وەزارەت بۆ دابین کردنی کتێبەکانی خوێندن بێ قازانج بۆ دامەزراوە پەروەردەییە ناحکومییانە,دابین کردنی پێدوایستیەکانی دامەزراوە پەروەردەییە حکومییەکان پێش دەستپێکردنى ساڵى خوێندن